ئەمەریكا 30 هێلیكۆپەری رووسی بۆ ئەفغانستان دەكرێت

ئەمەریكا 30 هێلیكۆپەری رووسی بۆ ئەفغانستان دەكرێت
18ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- وابریارە تا كۆتایی ساڵی 2016 (86) هێلیكۆپتەری رووسی رادەستی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان بكرێت، كە پارەی تێچوویی ئەو هێلیكۆپتەرانە لە لایەن وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە خەرج دەكرێت.

ئەو هێلیكۆپتەرانە لە كۆمپانیایی رووسی روسۆبۆڤرۆن و ئیكسپۆرت دەكرنەوە.

بەرپرسانی وەزارتی بەرگری ئەمەریكا گوتیان كە هێلیكۆپتەری جۆری M– 17 باشترین رێگە چارەیە بۆ ئەفغانستان.

وەزراتی بەرگری ئەفغانستان لەو بارەیەوە گوتی: بە سەرنجدانی بە رەوشی ئەفغانستان، هیچ جۆرە هێلیكۆپتەرێك وەك هێلیكۆپتەری M-17 لە رووی نرخ وبەهاوە، هەرزانتر نییە و شارەزاییەكی باشیان لە سەر ئەو جۆرە هێلیكۆپتەرانە هەیە.

جه‌‌نه‌رال دیمیسی لەو بارەیەوە گوتی: ئێمە لە هەوڵی ئەوە داین كە تا ئەو شوێنەی كە پێمان دەكرێت ئاست و توانایی هێزەكانی ئەفغانستان بەرەو پێشەوە ببەین تا دوای دەرچوونی هێزەكانی ئەمەریكا لە كۆتایی ساڵی 2014 لە ئەفغانستان، ئەركی پاراستن و سەقامگیری وڵاتەكەیان بگرنە ئەستۆ.
Top