ئەردۆغان دیداری لەگەڵ محەمەد بەرادعی رەتكردەوە

ئەردۆغان دیداری لەگەڵ محەمەد بەرادعی رەتكردەوە
1٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا داوای دیداری محەمەد بەرادعی جێگری كاتی سەرۆكی میسری بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دیاریكراوە رەتكردەوە. رۆژنامەی ئەكشامی توركی بلاویكردۆتەوە كە محەمەد بەرادعی داوایەكی پێشكەش بە ئەردۆغان كردبوو بۆ ئەوەی چاوی پێ بكەوێت، بەڵام لەلایەن ئەردۆغانەوە ئەم داوایە رەتكراوەتەوە و تەئكیدی كردۆتەوە كە ئەوان پاروێكی ئاسان نابن بۆ ئەوەی كەسێك بەكاریان بێنێت بۆ هەر بابەتێك. رۆژنامەكە روونیكردەوە كە ئەرۆدغان لە میانەی وتەیەكیدا لە بەردەم ئەنجومەنی راوێژكاری پارتی دادو گەشەپێدان، رایگەیاندووە كە بەرادعی داوای دیداری لێ كردووە بەڵام رەتی كردۆتەوە .
Top