15ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- له ئیندۆنیزیا له ئاكامى شه‌ڕوپێكدادان و توندوتیژى له یارى مشته كۆڵه 18 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه له هه‌رێمى بابواى ئیندۆنیزیا له ئه‌نجامى شه‌ڕوپێكدادان و توندوتیژى له یارى مشته كۆڵه له نێوان هانده‌رانى هه‌ردوو وهرزشوانهكه 18 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد ئه‌و شه‌روپێكدادان و توندوتیژه دواى بڕیارى دادوه‌ر هات به سه‌ركه‌وتنى یاریزانێك ئه‌مه‌ش ناره‌زایى هانده‌رانى یارى زانى به‌رامبه‌رى به‌دواى خۆیدا هێنا.