پەرلەمانی توركیا ڕێنماییەكی تایبەت بە هێزەكانی سوپا دەگۆڕێت
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری دوێچێڤلە لە دەنگدانێكی یاسادانەران ئەو بەندە دەستورییەیان گۆڕی كە سوپا وەكو چاودێرێكی سیاسی بۆ پاراستنی كۆماری توركیا دادەنرێت. بە پێی ڕێنماییە نوێیە ئەركی سوپا تەنیا \" كاری بەرگری كردنە لە وڵات دژ بە هێرشی بیانی\"".
حكومەتی سەرۆك وەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای ئەوەی لە ساڵی 2003وە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست رۆڵ و دەسەڵاتی سوپای لە توركیای بە رێگەی گۆڕانكاری سیاسی كەمكردووەتەوە.
لە نێوان ساڵانی 1960 تا ساڵی 1997 سوپای توركیا چوار حكوومەتی هەڵوەشاندۆتەوە و بۆ ماوەیەكی زۆر لەشكر خۆی وەكو پاسەوانێكی سیستەمی سیكیولاری توركیا دەزانێت."