سنۆدن داوای مافی پەنابەری لە روسیا دەكات

سنۆدن داوای مافی پەنابەری لە روسیا دەكات
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- یاسادانەرێـكی روسیا و ئەندامێـكی رێـكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەڵێن \"ئێدوارد سنۆدن\"" كارمەندی پـێشـووی دەزگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئەمەریكا كە ئێسـە وا بۆ چەند هەفتەیەكە لە ترانزێـتی فڕۆكەخانەیەكی مۆسكۆیە، خوازیارە مافی پەنابەری لە روسیا وەربگرێت.

ڤیاچێزڵاڤ نیكۆنۆڤ ئەندامی دومای روسیا بە پەیامنێران گوت: سنۆدن لە میانەی كۆبوونەوەی لە گەڵ نوێنەرانی رێـكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ و چەند كەسایەتیـیەكی روسیا ئەم نیازەی خۆی دەربڕیوە.

هەروەها تاتیانا لۆكشینا لە رێـكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ، ئەویش گوتی: سنۆدن دەیەوێت لێرە وڵاتی روسیادا بمێنێتەوە، چونكە ناتوانێت بەرەو وڵاتانی ئەمەریكای لاتین بڕوات، بۆیە داوای مافی پەنابەری سیاسی لە روسیا دەكات.

حكومەتی روسیاش گوتویەتی سنۆدن دەتوانێت بمێنێتەوە، بەو مەرجەی واز لە چالاكیـیەكانی لە دژی ئەمەریكا بهێنێت. گێنری رێزنیك پارێزەری سنۆدنیش دەڵێت ئەو پەیمانی داوە چیتر زیان بە ئەمەریكا نەگەیەنێت."
Top