برازایه‌كی بۆش ده‌بێته‌ زاوای عه‌ره‌بان، ئاره‌زووش ده‌كات ببێته‌ میراتگری سیاسی بنه‌ماڵه‌كه‌ی

برازایه‌كی بۆش ده‌بێته‌ زاوای عه‌ره‌بان، ئاره‌زووش ده‌كات ببێته‌ میراتگری سیاسی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ ئاهه‌نگێكدا كه‌ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا جۆرج ده‌بلیو بۆش ژماره‌یه‌ك سیاسه‌توانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌ی بوون، جۆن ئه‌لێس بۆش كه‌ ده‌كاته‌ برازای جۆرج بۆش ئاهه‌نگی ژن گواستنه‌وه‌ی سازدا.

جۆن كچێكی عه‌ره‌بی به‌ ناوی ساندرا غه‌دادی خواست كه‌ له‌ دایكێكی عێراقی و باوكێكی ئورده‌نییه‌ و باوكی پێشتر حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا بووه‌، غه‌دادی ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ له‌وكاته‌ی جۆن ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌ به‌لاَم ئه‌و جیاوازی ته‌مه‌نه‌ نه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ نێوانیان درووست نه‌بێ، به‌ڵكو بگره‌ هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌وان چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه‌و له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا هه‌موو عیشقێكی راسته‌قینه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك بۆ دروست بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ وایكردووه‌ به‌ته‌واوه‌تی جیاوازی ته‌مه‌ن بسرِێته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ جۆن و ساندرا خاوه‌نی كاری خۆیانن و هه‌ریه‌كه‌یان له‌ بواری خۆیدا كارامه‌یه‌و به‌تایبه‌ت هه‌ردووكیان له‌ نێوه‌نده‌ ئلبوورییه‌كانی ولاَته‌كه‌یان كار ده‌كه‌ن و كارامه‌یی و لێهاتووی خۆیان سه‌لماندووه‌.

پێشتر ساندرا وه‌كو توێژه‌ر له‌ ده‌زگای حه‌سه‌ن بن ته‌لاَڵ وه‌لی عه‌هدی پێشووی ئورده‌ن له‌ ساڵی 2007 كاری كردووه‌و سه‌نگی لێهاتوویی خۆی له‌ بواره‌كه‌یدا پیشانداوه‌ هه‌روه‌ها وه‌كو به‌رِێوه‌به‌ری ده‌زگای سترارتێل بۆ یارمه‌تیدانی گه‌نجان و لاوانی په‌راوێزخراوی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست و ئه‌ورِوپا كاری كردووه‌.

هه‌روه‌ها جۆن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ نووسینگه‌یه‌كی عه‌قاری له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا كاری كردووه‌و خاوه‌نی چه‌ند پرِۆژه‌یه‌كی ئابووری و سه‌رمایه‌دارییه‌، جۆن هیواو ئاره‌زووی وایه‌ ببێته‌ میراتگری بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ كایه‌ سیاسییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت كه‌ بۆشی باپیره‌یی و wبۆشی مامی فه‌رمانرِه‌وایه‌تی كۆشكی سپیان كرد.

جێی باسه‌ ئاهه‌نگه‌ له‌ ناو رێوشوێنی توندی ئه‌منی به‌رِێوه‌چوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ ناو كامێرای رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ گرنگییه‌كی زۆری پێدرا، به‌و پێیه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ له‌ نێوان دوو ئایینی جیاو دوو ئه‌تنی جیاواز دروست بووه‌ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بۆشه‌وه‌.
Top