توركیا مه‌رج له‌به‌رده‌م ئیسرائیل داده‌نێت

توركیا مه‌رج له‌به‌رده‌م ئیسرائیل داده‌نێت
گولاَن- ساڵح محمد

دواى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كانیانى نێوان توركیا و ئیسرائیل به‌هۆى هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌شتى ئازادى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كه‌ یارمه‌تى بۆ غه‌زه‌ ده‌نار كه‌ بوه‌ هۆى كوژرانى ژماره‌یه‌ك هاولاَتى توركى، حكومه‌تى توركیا به‌مه‌به‌ستى ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان چه‌ند مه‌رجێك له‌به‌رده‌م ئیسرائیل داده‌نێت.

رِۆژنامه‌كانى توركیا ئه‌و مه‌رجانه‌یان خسته‌ رِو كه‌ حكومه‌تى توركیا له‌به‌رده‌م ئیسرائیل داى ناوه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئیسرائیل گه‌مارۆى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ هه‌ڵبگرێت و به‌فه‌رمى داواى لێبوردن بكات و به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌ هێرشه‌كه‌ رِابگه‌ێنێت و رِێگه‌ بدات لێكۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

هه‌روه‌ها حكومه‌تى توركیا داواى له‌ ئه‌مه‌ریكا كرد كه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر ئیسرائیل تا رِونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ بلاَوبكاته‌وه‌.
Top