ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌چه‌ند رِۆژى داهاتودا سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌چه‌ند رِۆژى داهاتودا سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت
به‌هۆى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر پیتاندنى یۆرانیۆم و په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بێ گوێدانه‌ هیچ برِیارێكى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى برِیارى دا له‌ماوه‌ى 10 رِۆژى داهاتودا سزاى نوێ به‌سه‌ر حكومه‌تى تاران بسه‌پێنێت.

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر به‌و برِیاره‌ حكومه‌تى ئێران له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ولاَته‌كه‌ى "مه‌نوچه‌هر موته‌كی" ئاماده‌یی خۆى نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى ڤیه‌ننا كه‌ له‌ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى و هه‌ریه‌ك له‌ ولاَتانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و رِوسیا پێكهاتوه‌.

ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دواین رِاپۆرتى خۆیدا جه‌ختى له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران كرده‌وه‌ و به‌رده‌وامى تارانى له‌سه‌ر پیتاندنى یۆرانیۆم دوپات كرده‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى برِیاریاندا كه‌له‌ماوه‌ى 10 رِۆژى داهاتودا برِیارى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران بخاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و جێبه‌جێی بكات.
Top