بن باز: كه‌ناڵه لۆكاڵى و ئاسمانییه ئایینییه‌كان هۆكارى سه‌ر لیشێواندنى خه‌لكن له وه‌رگرتنى فه‌تواى شه‌رعى
له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا شێخ ئه‌حمه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز بن باز پسپۆر له بوارى فیقهى ئیسلامى و كورِى موفتى پێشووى سعودییه فه‌توا جۆراوجۆر‌و دژه یه‌كه‌كانى ئه‌مرِۆى جیهانى ئیسلامى بۆ چه‌ند هۆكارێك گه‌رِانده‌وه له‌وانه خێرایى دیارده نوێیه‌كانى ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵك و پێداویستییه‌كانیان و له به‌رامبه‌ریشیاندا نه‌بوونى پسپۆر‌و كه‌مى زاناى تایبه‌تمه‌ند، له لایه‌كیدیكه‌وه زۆرى و بۆرى كه‌ناڵه لۆكاڵى و ئاسمانییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌نالاَنه‌ى زیاتر لایه‌نى هۆشبارى ئایینیان لێ په‌خش ده‌كرىَ له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى جۆراو جۆرى ئایینییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌بوونى هۆشیارى خه‌ڵكیشى وه‌كو هۆكارێكى دیكه‌ى ئه‌و تێكه‌لاَوى وئاڵۆزییه‌ى فه‌تواكانى ئه‌م سه‌رده‌مه گه‌رِانده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكى پرسیار بێئه‌وه‌ى خۆیان باكگراوندێكى مه‌عریفى له ئایین و بواره‌كانى دیكه‌یان درووست بكه‌ن راسته‌خۆ هه‌ندێكیان خۆیان پابه‌ند ده‌كه‌ن به فه‌تواى كه‌سێكى دیاریكراوه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌شدا هه‌ندێكى دیكه به هه‌مان شێوه پشت به فه‌تواى كه‌سێكى دیكه ده‌به‌ستن ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و خه‌ڵكه له یه‌ك گه‌رِه‌ك و شار‌و ولاَتدا بۆچوونى جیاوازیان هه‌بىَ له جێبه‌جێكردنى ئه‌حكامه شه‌رعییه‌كان.
شێخ ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه خه‌ڵك ناچاربكرێن له په‌یرِه‌وكردنى یه‌ك جۆر فه‌تواو مه‌زهه‌ب به‌لاَم له‌م كاره‌شدا ده‌بێت تاك خۆى به‌مه‌عریفه خودییه‌كه‌ى خۆى ببه‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌فهومى ته‌قدیسكردنى مه‌زهه‌ب و فه‌توا كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه په‌یرِه‌و نه‌كرىَ.
گوتیشى خه‌ڵك ده‌بىَ ئه‌و قۆناخه تێپه‌رِێنن له په‌یرِه‌و كردنى ئایینه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى خه‌یره ئه‌نجامى بده‌ن و ئه‌وه‌ى شه‌رِیشه خۆیانى لێ به‌دووربگرن و ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه هه‌موو شتێك خه‌یرو شه‌رِى هه‌یه بۆ نموونه ئۆتۆمبیل ئافره‌تانیش ده‌توانن بۆ خۆیان به‌كارى بێنن بۆ چوونه سه‌ر كاره‌كانیان به‌لاَم ده‌بێت رێز له‌و حوكمه شه‌رعییه بگرن سنوورى ئه‌و حوكمه نه‌به‌زێنن، كه ئه‌مه بۆ پیاوانیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه .
له كۆتاییدا دووپاتیكرده‌وه نابێت بازنه‌ى بیركردنه‌وه‌و ئازادى بیروباوه‌رِى خه‌ڵكى به‌رته‌سك بكرێته‌وه‌و رێگه‌ى لێبگیردرىَ چونكه ئه‌مه تیرۆرى فیكرییه‌و له به‌رامبه‌ردا تیرۆرى كرده‌یی به‌رهه‌م دێنىَ.