ژووری بازرگانیی ھه‌ولێر: ئیتاڵیا پێشانگای به‌رھه‌مه‌کانی له‌ ھه‌و‌لێر ده‌کاته‌وه

ژووری بازرگانیی ھه‌ولێر: ئیتاڵیا پێشانگای به‌رھه‌مه‌کانی له‌ ھه‌و‌لێر ده‌کاته‌وه
سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ھه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئیتاڵیا به‌نیازه‌، لقی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی خۆی له‌ ھه‌ولێر بکاته‌وه‌.

دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ھه‌ولێر به‌ "ناوه‌ندی ھه‌واڵی ئازاد"ی وت که‌، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵیا لقی خۆی له‌ ھه‌ولێر ده‌کاته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌فدێکی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵیا سه‌ردانی ژووری بازرگانیی ھه‌ولێریان کردووه‌ و بارودۆخی ئاسایش و ئارامیی ھه‌رێمی کوردستان جێگای ڕه‌زامه‌ندییان بووه‌،‌ بۆیه‌ بڕیاریان داوه‌ لقی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی وڵاته‌که‌یان بکه‌نه‌وه‌ که‌ به‌ ‌به‌رده‌وامی به‌رھه‌می ئیتاڵی به‌ کوالێتی به‌رز نمایش ده‌کات.


به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی ژووری بازرگانیی ھه‌ولێر، وه‌فده‌که‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵیا ده‌ستیان به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست کردووه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
Top