مۆنۆدراماکەی شوان عەتووف بەردەوامە لە نمایشکردن
شوان عەتووف لەبارەى ئەم بەرهەمە شانۆییەوە بە زاگرۆسی راگەیاند، "تەپڵ و بەرد" یادەوەری بەندبێژێكی كورد دەگێرِێتەوە كە لە رۆژگاری شەرِی ناوخۆ بەرەو ئەوروپا كۆچ دەكات، دواتر وەك مرۆڤێكیی بێ شوناس دەگەرِێتەوە بۆ نیشتمان".
گوتیشى "پەیامی من بۆ بینەران ئەوەیە كە زۆرترین كەس لە كوردستان ئەم شانۆگەرییە ببینێت، چونكە پەیامی بەخشینەوەی ئیرادەیە و هیوا دەبەخشێتەوە، بەتایبەت بە گەنجانی كوردستان".
عەتووف راشیگەیاند "شانۆگەرییەكە كارێكی سیاسی كۆمەڵایەتییە، بەخشینەوەی ئیرادەیە بە مرۆڤی كورد".
بڕِیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا مۆنۆدراماکە لە شارەكانى هەولێر، دهۆك و كەركوكیش نمایشبكرێت.
"تەپڵ و بەرد" رۆژانە کاتژمێر (5)ى پاشنیوەرِۆ لە هۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد، تەنیشـت نەخۆشخانەی ئیمرجنسی لە شاری سلێمانی پێشكەشدەكرێت و پلیتی شانۆگەرییەكە لەبەردەم هۆلڵی شانۆگەرییەكە دەستدەكەوێت.
پلیتی ئەم بەرهەمە بۆ كەسوكاری شەهیدان، پێشمەرگە، گەریلا و شەرِڤانان بێ بەرامبەرە.