دەرهێنەری سووری خەلدون ئەلمالح ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئەلمالح لە ساڵی ١٩٣٨ـدا لە دیمەشق لە دایکبووە، بە کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنان بۆ ژمارەیەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی و شانۆیی هاتە نێو دنیای هونەرەوە.
دیارترین بەرهەمەکانی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "مەقالب غەوار" و "حەمام ئلهەنا" و چەندین بەرهەمی دیکەن.
بە رای رەخنەگران، ئەلمالح دیارترین دەرهێنەر تەلەڤزیۆنییەکانی تەلەڤزیۆن و شانۆی سوریایە.