داعش ده‌ستی گه‌یشت به‌گه‌وره‌ترین گه‌نجینه‌ی مێژوویی عێراق

 داعش ده‌ستی گه‌یشت به‌گه‌وره‌ترین گه‌نجینه‌ی مێژوویی عێراق
ئاژانسی هه‌واڵی"سپۆتنیك"ی ڕووسی له‌ڕاپۆرتێكی درێژدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌رئه‌وه‌ی كه‌داعش له‌ڕێی چه‌ند تونێلێكی ژێر زه‌وییه‌وه‌، له‌ژێر گردۆڵكه‌ی "ته‌وبه‌"ی مێژوویدا له‌ موسڵ، ده‌ستی گه‌یشتووه‌ به‌ كۆشكی پادشای ئاشور" ئاشور پانیپاڵ". ئه‌وه‌ش به‌گه‌وره‌ترین گه‌نجینه‌ی مێژوویی داده‌نرێت و هۆڵه‌كانی ئه‌و ئه‌و كۆشكه‌ به‌ به‌رد و ئه‌ڵماس و زێڕێ گرانبه‌ها ڕاێنراونه‌ته‌وه‌. مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زاینه‌وه‌، گه‌نجینه‌ی له‌و جۆره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌.

به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ ئاژانسه‌كه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌و له‌ناو یه‌كێك له‌تونێله‌كانه‌وه‌ تۆماركراوه‌، كه‌ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ی په‌ڵای مه‌زنی موسڵ له‌نزیك گه‌ڕه‌كه‌ی وه‌حده‌، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چه‌كداره‌كانی داعش توانیویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و شاره‌ مێژووییه‌ له‌هه‌ر چوار ده‌روازه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌: مه‌شقی، نركال، ئیدد، خالزی، ئه‌وه‌ش بۆ تاڵان كردنی گه‌نجینه‌كه‌ی.

په‌یجی "چاوی موسڵ"یش له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ژێره‌وه‌ تونێلیان لێداوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و گه‌نجینه‌ مێژووییه‌، له‌و شوێنه‌دا كۆشكی ئاشورپانیپاڵ و كتێبخانه‌كه‌ی.
Top