مۆسیقارێكی گەورەی توركیا گیانی لەدەست دا
ئاتیلا یه‌كێك بوو له مۆسیقارە هه‌ره به تواناكانی توركیا و ده‌یان ئاوازی بۆ گۆرانیبێژانی توركیا داناوه، بۆیه ئه‌مڕۆ به لای گۆرانیبێژانی توركیا رۆژێكی ماته‌مینی بوو و هه‌موویان له رێگه‌ی سۆسیال میدیاوه هاوخه‌می خۆیان بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و میوزیسیانه گه‌وره‌یه ده‌ربڕی.
نه‌عیم دیلمه‌نه‌ر له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئاتیلاوه، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی توركی گوتی "له‌ده‌ستدانی ئاتیلا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، ئه‌و مۆسیقارێكی زۆر گه‌وره‌ی تورك بوو".
لای خۆیەوە فه‌رهاد گۆچه‌ر گۆرانیبێژی توركیا له رێگه‌ی یوتیوبه‌وه هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و مامۆستای بووه و هه‌میشه گه‌وره بووه له لای. هه‌روه‌ها باسی له‌و ئاوازانه‌ش كردووه كه ئاتیلا بۆی داناوه و پێی وایه كه به‌و ئاوازانه چووه‌ته ناو خه‌ڵك.
جگه له فه‌رهادیش چه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه‌ی توركیا له رێگه‌ی یوتیوبه‌وه هاوخه‌می خۆیان بۆ له‌ده‌ستدانی ئاتیلا ده‌ربڕیوه.