هەڵەبجە یادی رۆژنامەگەری کوردی دەکاتەوە

هەڵەبجە یادی رۆژنامەگەری کوردی دەکاتەوە
لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا، پێشانگایەکی ئەرشیفی لە شاری هەڵەبجە دەکرێتەوە.

ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەکرێتەوە، تێیدا ئەرشیفی هەردوو رۆژنامەوان عادل کۆچەری و فەرحان تاهیر دەخرێنە روو.

ئەم چالاکییە کاتژمێر ١٠ بەیانی رۆژی ٢٤ ئەم مانگە لە کتێبخانەی گشتیی شارەدێی سیروان بەڕێوەدەچێت.
Top