لیستی رۆمانە پڕفرۆشەکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە

لیستی رۆمانە پڕفرۆشەکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە
لیستی نیۆیۆرک تایمز بۆ رۆمان و کتێبە پڕفرۆشەکان لە ئەمریکا بۆ هەردوو چاپی ئەلکترۆنی و کاغەزی بڵاوکرایەوە.



رۆمانی "هەواڵدەری پاریس"ـی جێمس پیتێرسۆن و مارک سۆلیڤان لە پلەی یەکەمی لیستی ئەم هەفتەیەدا هات.



رۆمانی "کەلەپووری خانمە خانەدانەکە"ـی دانیێل ستیل لە پلەی دووەم و رۆمانی "عودی تۆخ"ـی کریستین فیهمان لە پلەی سێیەمدا هات.



هەفتانە لیستی نیۆیۆرک تایمز بۆ پڕفرۆشترین رۆمان و کتێبەکانی دیکە لە ئەمریکا بۆ هەردوو چاپی ئەلیکترۆنی و کاغەزی بڵاودەکرێتەوە.



لە لیستی ئەو کتێبانەی کە ئەدەبی نین، کتێبی "ئاوازەکانی شنەی با"ـی باول کالانیسی لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا هات.


Top