شاعیرانی كۆیه میوانی هه‌ولێرن
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیان دا كه هه‌موو رۆژانی پێنجشه‌ممه سازی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه میواندای سێ شاعیری شارۆچكه‌ی كۆیه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له كۆڕێكی شیعری موزیكیدا، هه‌رسێ شاعیر فازیل شه‌وڕۆ، ئارام ساڵح و هاوژین سڵێوه، شیعر ده‌خوێننه‌وه.
ئه‌م چالاكییه كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.