په‌روه‌رده‌ى رانیه‌ پێویستى به‌ 50 بینا هه‌یه‌

په‌روه‌رده‌ى رانیه‌ پێویستى به‌ 50 بینا هه‌یه‌
15ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- كه‌مى بینا بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، به‌هۆى فره‌وانكردنى شه‌قامى نێو شار 3 بیناى خوێندنیش تێكده‌درێن و بڕیاره‌ چاره‌سه‌رێكى كاتى بۆ ئه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌.
فاروق محه‌مه‌د لێپرسراوى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى رانیه‌ به‌ (باس نیوز)ى راگه‌یاند \"ئێسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رانیه‌ پێویستى به‌ نزیكه‌ى 50 بیناى خوێندن هه‌یه‌ بۆ رزگاربوون له‌ كه‌مى بینا، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌ردوو ساڵى (2012 و 2013) داواى ئه‌وه‌مان كردووه‌ كه‌ 6 بیناى باخچه‌ى ساوایان و 6 بیناى 18 پۆلى و 8 بیناى 12 پۆلى و 3بیناى9 پۆلى و 7 بیناى 6 پۆلی ه‌ هۆڵێكى وه‌رزشى داخراومان بۆ دروست بكرێت\"".
فاروق ده‌ڵێ \""هیوام وایه‌ حكومه‌ت جیاوازى بكات به‌سنوره‌كه‌مان، چونكه‌ قه‌زاى رانیه‌ فراوانترین قه‌زایه‌ له‌ رووى دانیشتوان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌ بینایه‌شمان بۆ بكرێت كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن به‌هۆى به‌رده‌وامبوونى شاره‌كان و كۆمه‌ڵگا\"".
فاروق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا \""6 بیناى خوێندنیان له‌ ته‌واوبووندانه‌ و پاش ماوه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گیرێن و ته‌نها 3 بینامان هه‌بوو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابێت و توانیمان یه‌كێكیان له‌ هێزه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وه‌ربگرینه‌وه‌ و له‌ هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌وانی تریشداین و نووسراومان بۆ سه‌رووى خۆمان كردووه‌\""."
Top