له مه‌راسیمێكدا خولی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته حكومیه‌كان كۆتایی هات
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ره‌تا دیار یوسف میرزا به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له وتارێكدا دوای پیرۆزبایكردن له به‌شداربووانی خوله‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه، هه‌روه‌ك هیواشی خواست كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله ده‌رگایه‌كی نوێ بوبێت بۆ به‌خشینی زانیاری زیاتر به‌به‌شداربووان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زاییه‌كانتان بۆ چۆنێتی به‌ستنی گرێبه‌سته جیاكان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ران و بازرگانان. له پێناو باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دابینكردنی كه‌شێكی له‌باری خوێندن بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ت.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه د.بێریوان خه‌یلانی ڕاوێژگاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ناوی د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌خێرهاتنی له به‌شداربووان كرد، هیواشی خواست كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله سوود به‌خش بوبێت بۆ ئاماده‌بوان، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی خول بۆخۆی ده‌سكه‌وته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كرێته‌وه، ئومیدیشی خواست ئه‌وانه‌ی له‌و خوله فێری بوون بتوانن له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا پراكتیزه‌ی بكه‌ن، له كۆتایی وته‌كه‌یدا د.بێریوان خه‌یلانی سوپاسی وه‌زاره‌تی پلاندانانی كرد بۆ كردنه‌وه‌و سهرهخستنی خوله‌كه.
عومه‌ر عاره‌ب نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه هاوكات مامۆستایی خوله‌كه‌ش بوو، له وتهیكیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی خول له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندان بۆ كارمه‌ندانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌مین ئه‌زمونی وه‌زاره‌ته، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه خوله‌كه‌یان ده‌سكه‌وتی باشی به‌ده‌ستهێناوه، به‌و پێیی به‌شداربووانی خوله‌كه ئه‌و كه‌سانه بوون، كه ڕاسته‌وخۆ پهیوهنداربوون بهبابهتهكهو له شوێنی كاریاندا هه‌مان كارده‌كه‌ن.، هه‌ر له وتهكیدا باسی له‌و خوله جۆراو جۆرانه كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام بۆ كارمه‌ندانی ده‌زگاو دامه‌زراوه جیاكانی هه‌رێم له بواری جیا دهیانكهنهوه.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا د.نوری هه‌رزانی به‌ڕێوبه‌ری پشكنین و دڵنیای جۆری له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له وته‌یكدا له‌گه‌ڵ پیرۆزبایكردن له ده‌رچووان، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه هه‌موو كه‌سێك له ژیانیدا پێویستی به‌نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هه‌یه، یه‌كێكیش له‌و بوارانه چۆنێتی كاركردنه له بواره‌كه‌ی خوتدا، كردنه‌وه‌ی خولیشی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ دانا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له بواری كاركردندا، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م هه‌ڵكه‌ن. هه‌ر له وتهكیدا د.نوری هه‌رزانی سوپاسی وه‌زاره‌تی پلاندانی كرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامانه‌ی كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه‌تی، به‌تایبه‌ت له كردنه‌وه‌ی خولی جۆراو جۆر بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا د.عه‌ونی فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری زانستخوازی به‌رده‌وام له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له وته‌یه‌كی كورتدا پیرۆزبای له ده‌رچووان كرد، ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌یه، هیواشی خواست ئه‌وانه‌ی به‌شداری خوله‌كه‌یان كردوه هه‌ر یه‌كه‌یان ببنه ڕاهێنه‌ری ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی كه لێوه‌ی هاتوون و سوود به‌كارمه‌ندانی ده‌وروبه‌ریان بگه‌ێنن.
له كۆتایشدا له‌لایه‌ن ڕاوێژكارو به‌ڕێوبه‌رانی وه‌زاره‌ت و لێپرسراوانی ئاماده‌بوو، بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌سه‌ر یه‌ك یه‌كه‌ی به‌شداربووانی خوله‌كه دابه‌ش كرا.
خولی (ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته حكومیه‌كان و ڕونكردنهوهی ڕێنمای ژماره (1)ی ساڵی 2011 كه تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومیه‌كان)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هاریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یاساناسان و ئه‌ندازیارانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كردبویه‌وه، كه ماوه‌ی (5) ڕۆژی خایاند و ئامانجی سه‌ره‌كیش له كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله ئاشناكردنی یاساناسان و ئه‌ندازیاران بوو به‌ناوه‌ڕۆكی ڕێنمای ژماره (1)ی ساڵی 2011 و، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتری ئاستی شاره‌زاییه‌كانیان بۆ چۆنێتی به‌ستنی گرێبه‌سته جیاكانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ران و بازرگانان.