له‌ پرِۆژه‌یه‌كى نوێدا.. گوڵ به‌ قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌م ده‌درێت

له‌ پرِۆژه‌یه‌كى نوێدا.. گوڵ به‌ قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌م ده‌درێت
12ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سىَ قوتابى قۆناغى چواره‌مى به‌شى كارى كۆمه‌لاَیه‌تى كۆلیژى ئه‌ده‌بیات، له‌ پرِۆژیه‌كى نوێدا گوڵ به‌ قوتابیانى قۆناغى هه‌مان به‌ش ده‌ده‌ن. له‌ گۆرِه‌پانى كۆلیژى ئه‌ده‌بیات، گوڵ به‌ قوتابیانى قۆناغى به‌شى یه‌كه‌مى كارى كۆمه‌لاَیه‌تى كۆلیژى ئه‌ده‌بیات درا، ئامانج له‌و پرِۆژه‌یه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ پێشوازیكردنى شكۆمه‌ندانه‌ له‌و قوتابیانه‌ى كه‌ سالاَنه‌ له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن.

سه‌ره‌تا یاریده‌ده‌رى راگرى كۆلیژ له‌ گوته‌یه‌كى كورتدا، خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌ربرِى و ده‌ستخۆشیشى له‌ رێكخه‌رانى ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ كرد.

دواتر له‌لایه‌ن برِیارى به‌شى كارى كۆمه‌لاَیه‌تى و د.كرۆس سه‌رپه‌شتیارى پرِۆژه‌كه‌ وتارى جیا خوێندراوه‌یه‌، كه‌ جه‌ختیان له‌ نه‌هێشتنى دیارده‌ ناشیرینه‌كان كرده‌وه‌و داواى گه‌رموگورِى زیاترشیان كرد بۆ چالاكى جۆراوجۆر له‌پێناو پێشوازیكردنى شكۆمه‌ندانه‌ى قوتابیانى وه‌رگیراو له‌ زانكۆو په‌یمانگاكاندا. دواى دابه‌شكردنى گوڵه‌كان به‌سه‌ر قوتابیان تازه‌ وه‌رگیراو پرِۆژه‌یه‌كه‌ كۆتایى هات، برِیاره‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوو پرِۆژه‌و كارى زیاتر له‌و به‌شه‌ رێكبخرێت.
Top