كۆنفرانسێك له باره‌ی فێربوونی زمانی ئینگلیزی وه‌ك زمانی دایك له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رِێوه‌چوو
له ده‌ستپێكی كۆنفرِانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاَحه‌ددین رایگه‌یاند: زانكۆكه‌یان ماڵی هه‌موو مامۆستا عێرقییه‌كانه وه‌ك زانكۆیه‌كی ئاست به‌رز چ له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی عه‌ره‌بی و چ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
پاشان نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانی (British Council)و رێكخراوی ماكمیلانی په‌روه‌رده‌یی(MACMILLAN EDUCATION)و سه‌رۆكی تۆرِی مامۆستایانی كوردستان وتاریان خوێندنه‌وه، كۆنفرِانسه‌كه كه له كاتژمێر 9ی به‌یانی تا 3ی ئێواره خایاند تیایدا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆكانی ( كامبێرج، واست، به‌سرا، سه‌لاَحه‌ددین، به‌غدا، سلێمانی، دهۆك) سمیناریان پێشكه‌شكرد له باره‌ی شێوازی تازه‌ی وتنه‌وه‌و فێركردنی زمانی ئینگلیزی و سوود وه‌رگرتنی ئامرازه‌كانی ته‌كه‌نه‌لۆژیای سه‌رده‌م بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی و پێشخستنی تواناكانی مامۆستایان.