توێژینەوەیەك: گەنجە ماسوولكە گەورەكان زۆرتر دەژین
پسپۆڕەكان ئاشكرایان كردووە: لە ماوەی 24 ساڵدا توێژینەوەیان لەسەر یەك ملیۆن مێردمنداڵ كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە مێرمنداڵەكان، ئەوانەی خاوەنی هێزی ماسولكەیی لە قاچ و راندا كەمە زیاتر رووبەرووی مەترسی مردن دەبنەوە.
ئەو تیمەی كە توێژینەوەكەی كردووە، دەڵێ ئەستووریی ماسولكەكان پەیوەندی بە توانای جەستەییەوە هەیە.
توێژینەوەكە هۆكاری ئەو پەیوەندییە روون دەكاتەوە و دەڵێ بایەخدان بە دروستكردنی ماسولكە وادەكات مرۆڤ زیاتر بژی. هەروەها گوتی: لاوازیی توانای جەستەیی و ماسوولكەیی یەكێكە لە هۆكارەكانی مردن و هاوشێوەی قەڵەوی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە.
چونكە ئەو پیاوانەی زۆر قەڵەون یان لاوازن بە هەمان ئاست مەترسییان لەسەرە ئەگەر ماسوولكەكانیان وەك پێویست بەهێز نەبێت. لە كاتێكدا دۆخی رزگاربوون لە مردنی زوو لەو پیاوانەدا زۆر بەرزە كە ماسولكەكانیان بەهیزە هەرچەندە قەڵەویش بن.
سەرچاوە: رووسیا ئەلیەوم
ئا: PNA