گرینیبش لەباره‌ی زیادبوونی دەرچوونی گازەكان هۆشداری دەدات

گرینیبش لەباره‌ی زیادبوونی دەرچوونی گازەكان هۆشداری دەدات
رێكخراوی گرینیبسی ژینگەیی لە مەترسی دەرچوونی گازە كاربۆنییەكان بە شێوەیەكی بەردەوام لە گەردووندا هۆشداری دا.


ئەو رێكخراوە دووپاتی راپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووە لەبارەی مەترسی دەرچوونی بەردەوامی گازە كاربۆنییەكان لە جیهاندا و دەڵێ پێویستە مرۆڤایەتی خۆی لەو مەترسییە رزگار بكات .

هەروەها داوای كردووە بۆ رێگرتن لە زیادبوونی ئەو دۆخە رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر.

هەروەها گوتی: لە چەند هەفتەی رابردودا چەندین هۆشداریمان لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە بینی لە زیادبونی 4 پلە لە گەرمی سەر رووی زەوی و ئەوەش كاریگەریی لەسەر سەقامگیری سیاسی و جوگرافی هەیە.

ئەوە دڵەڕاوكەی لای وەبەرهێنەران لە هەموو جیهاندا دروستكردووە چونكە ژینگەی نالەبار و گەرم كاریگەریی لەسەر كاری ئەوان دەبێت.

رێكخراوی ژینگەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان چەندین جار هۆشداری داوە لەوەی كە پێویستە دەرچوونیی گازەكان چەند بێت و ئێستا چەندە.

لە 5 ساڵی رابردوودا بەكارهێنانی خەڵوز بووەتە هۆی چەندبارە زیادبوونی دەرچوونی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و ئەوەش مەترسی گەورەی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

سەرچاوە: میدڵ ئیست
ئا: PNA
Top