ئاگادارییه‌ك بۆ كاندیدانی تواناسازی

ئاگادارییه‌ك بۆ كاندیدانی تواناسازی
26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- ئاگاداری سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كه‌ین (ئه‌وانه‌ی تا ئـیستا ئۆفه‌ری ئه‌كادیمییان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌) رِێكخراوی (AMIDEAST) به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی زنجیره‌یه‌ك وۆرك شۆپ رِێكده‌خات به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردن و رِێنوێنی كردنی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ به‌ده‌ستهـێنانی ئۆفه‌ری ئه‌كادیمی و پێشكه‌شكردنی رِێنمایی پێویست ده‌رباره‌ی به‌ده‌ستهینانی ڤیزا.هاوكات له‌م وۆرك شۆپانه‌دا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ئاماده‌ ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و تێبینییه‌كانی كاندیده‌كان.

كات و شوێنی وۆركشۆپه‌كان به‌م شێوازی لای خواره‌وه‌یه‌: له‌ شاری هه‌ولێر: رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧/١١ له‌ هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی رِۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كاتژمێر ١٠.٣٠ ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌ شاری دهۆك رۆژی پێنجشه‌ممه‌٢٩ ی مانگ له‌ هۆڵی كۆبونا زانكۆیا دهۆك، له‌ شاری سلێمانی رۆژی شه‌ممه‌ ١/١٢ هۆڵی رِاپه‌رِینی زانكۆی سلێمانی، كاتژمێر ١٠.٣٠ی سه‌رله‌به‌یانی، هاتن بۆ هه‌موو كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه‌ له‌ خوله‌كانی ئاینده‌دا به‌ نیازن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌توانن ئاماده‌ی ئه‌م وۆركشۆپه‌ ببن.
Top