207چه‌كى هاوكارى خوێندن به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسی و رۆڵه‌كانیان دابه‌شكرا

207چه‌كى هاوكارى خوێندن به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسی و رۆڵه‌كانیان دابه‌شكرا
19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- به‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى حكومه‌ت هه‌رێمى كوردستان و به‌رێوه‌به‌رى كاروبارى زیندانیانى سیاسی و ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیه‌كان ، 207 چه‌كى هاوكارى خوێندنى ساڵى 2011-2012 به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسی و رۆڵه‌كانیان دابه‌شكرا.

له‌و رێوره‌سمه‌دا ئارام وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى حكومى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌ خه‌بات و قورباندیان و خۆراگرى زیندانیانى سیاسی كوردستان پێشكه‌شكرد و رۆڵى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رزنرخان له‌ خه‌باتى رزگارى خوازى گه‌ل كوردستان ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ، ئه‌مرۆ حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى یاسایه‌ك گرنگى به‌و زیندانیانه‌ ده‌دات و هانیانده‌دات نه‌وه‌كانیان بخوێنن ، تاكو درێژه‌ به‌ خزمه‌ته‌كانیان بده‌ن بۆ كوردستان.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى كاره‌باى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان راشیگه‌یاند: ئه‌مرۆ 207 چه‌كى هاوكارى خوێندنى ساڵى 2011-2012 به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسی و رۆڵه‌كانیان دابه‌شكرا كه‌ نزیكه‌ى 500ملیۆن دینار ده‌بێت ، پرۆسه‌كه‌ش بۆ ساڵى 2012-2013ش به‌رده‌وام ده‌بێت .
Top