توێژینەوەیەك: مەرج نییە چارەسەری سەرئێشەی منداڵ لە رێگەی چاویلكەوە بێت

توێژینەوەیەك: مەرج نییە چارەسەری سەرئێشەی منداڵ لە رێگەی چاویلكەوە بێت
19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- توێژینەوەیەكی زانستی دەڵێ پەیوەندی نییە لە نێوان سەرئێشەی بەردەوامی منداڵ و كێشەی بینیدا.

توێژینەوەیەكی توێژەرانی نۆڕینگەی پزیشكی و نەشتەرگەری چاو لە نیویۆرك پێداچوونەوەی بۆ تۆماری تەندروستی نزیكەی 160 منداڵ كردووە كە لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوەن و كێشەی سەرئێشەی بەردەوامیان هەبووە.

توێژەران بەراوردی نێوان پشكنینە تەندروستییەكان و تۆماری پشكنینی بینینیان كردووە و بۆیان دەركەوتووە لە نزیكەی 75 لەسەدی پشكنینەكاندا تاقیكردنەوەكانی بینین وەك خۆی ماوەتەوە.

تیمەكە هەروەها بۆی دەركەوتووە لە زۆرینەی كاتەكاندا سەرئێشەكە بە تێپەڕینی كات نامێنێت جا منداڵەكان چاویلكە لە چاو بكەن یان نا و چاویلكە نەبووەتە هۆی چارەسەری منداڵەكان.

زكای رۆسی پزیشك كە سەرپەرشتی توێژینەوەكەی كردووە، دەڵێ: پێویستە باوان لەوە دڵنیابن كە زۆرینەی كێشەكانی سەرئێشەی منداڵان پەیوەندی بە چاوەوە نییە و بە تێپەڕینی كات نامێنێت.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن
ئا: PNA
Top