پرۆژەیەكی ئەزموونی بۆ سەوزكردنی بیابان لە قەتەر

پرۆژەیەكی ئەزموونی بۆ سەوزكردنی بیابان لە قەتەر
19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- پرۆژەیەكی ئەزموونی بۆ سەوزكردنی بیابان لە قەتەر لە ناوچەی باڵەخانە هەوڕبڕەكان سەرنجی زۆر كەسی بەلای خۆیدا راكێشاوە.


ئەو پرۆژەیە رووبەری هێكتارێك زەوی لە شاری مسیعیدی پیشەسازی دەگرێتەوە و چەندین سەنتەری سەوزكردن دەگرێتە خۆی لەوانەش كاركردن بە وزەی خۆر و كۆمپانیایەكی نەرویجی بە تێچووی 5.3 ملیۆن دۆلار كاری لەسەر دەكات.

مایكڵ بۆلاین، ئەندازیاری ئیتاڵیایی كە دامەزرێنەری پرۆژەكەیە، دەڵێ: لە سەرەتاوە گوێمان لە داواكاری دانیشتووانی ناوچەكە گرت كە كێشەی سەرەكییان بریتی بوو لە نەبوونی ئاو و بە بیبان‌بوونی ژینگەی ناوچەكە.
هەروەها دەڵێ: بۆ دروستكردنی خانووی شووشەیی لە پێناو بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە رێگەی تیشكی خۆرەوە كار دەكەین ئەمەش بۆ راكێشانی ئاو لە دەریاوە بۆ ناوچەكە لە پێناو سەوزكردنیدا بەكاردەهێنرێت و ئەو پرۆژەیەش لە رێگەی بە هەڵمكردنی ئاوەوە ئەنجام دەدرێ بۆ ئەوەی هەوای ناوچەكە شێدار بكات و بەوەش لەگەڵ گونجانی بۆ كشتوكاڵ كردن یارمەتی سەوزبوونی دەدات.


سەرچاوە: عەرەب ئۆنلاین
ئا: PNA
Top