قەدەغەیە لە قوتابخانە توركمانەكانی هەولێر بوترێ (بژی كوردستان)

قەدەغەیە لە قوتابخانە توركمانەكانی هەولێر بوترێ (بژی كوردستان)
19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- فەخرەدین بەهائەدین، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندنی توركمانی لە وەزارەتی پەروەردە، داوا لە قوتابخانەیەك دەكات لە هەولێر كە قوتابییەكانی نەڵێن \"بژی كوردستان\"". خالید رۆستەم، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئاق قۆینلووی توركمانی لە هەولێر دەڵێ بەڕێوەبەرە گشتییەكە داوای كردووە \""چیتر قوتابیان لەكاتی هەستانەوەیاندا لە پۆل نەڵێن بژی كوردستان\"". فەخرەدین بەهائەدین بۆ (رووداو) رەتینەكردەوە كە ئەو داوایەی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانە توركمانییەكە كردبێ و گوتی: \""بەڵێ، بەڵام ئەوە لەسەر داوای حیزبێكی توركمانی بووە، چونكە پێیانوایە ئەوە عەقڵیەتی شۆڤێنییەكانە\""، بەڵام ئامادەنەبوو ناوی حیزبە توركمانییەكە بهێنێت."
Top