په‌نجا ملیۆن دۆلار له‌به‌رده‌ستدایه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی به‌رده‌م خوێندن له هه‌رێم
\"هاجه‌ر داود\"" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به په‌یامنێری راگه‌یاند: نووسراوێکی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌به‌رده‌ستدایه که بڕی 50ملیۆن دۆلار ته‌رخان کراوه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته په‌روه‌رده‌ییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان.
هاجه‌ر داود گوتی: بۆ چۆنیه‌تیی سه‌رف کردنی ئه‌و پاره‌یه و چاره‌سه‌ر کردنی گرفته په‌روه‌رده‌ییه‌کان لیژنه‌یه‌کی باڵا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیری په‌روه‌رده پێکهاتووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رێک له وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌رێک له وه‌زاره‌تی پلان‌دانان و نوێنه‌رێک له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان و یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه ئه‌نجام درا، گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر پلانێک که چۆن ئه‌م پاره‌یه له گرفتی په‌روه‌رده‌دا سه‌رف بکرێت به یه‌کسانی له‌سه‌ر پارێزگاکان و ناوچه دابڕێندراوه‌کان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ندێک کێشه و گرفت ده‌کاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان، ئه‌ویش که‌می په‌رتووک و کۆنیی باڵه‌خانه و هه‌ندێک پێداویستیی په‌روه‌رده‌یی تر."