دەبێ زانكۆ ئەهلیەكان دەكات پابەندنی ئەو نرخان بن كە بۆیان دانراوە

دەبێ زانكۆ ئەهلیەكان دەكات پابەندنی ئەو نرخان بن كە بۆیان دانراوە
15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەفرمانێكی وەزاری بەژمارە (22181) هۆشداری دەدات زانكۆ ئەهلیەكان كە پابەندی ئەو نرخانە بن كە لە ساڵی خوێندنی (2010-2011) بن.
بەپێی ئەو فرمانە وەزارییە كە لە ڕێكەوتی (11/11/2012) دەرچووە لە بەشێكیدا هاتووە\" لەبەر رۆِشنایی كۆبونەوەی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پاڕلەمانی كوردستان لەگەڵ د.عەلی سەعید وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كە لە هۆڵی كۆبونەوەكانی پاڕلەمانی كوردستان لە ڕێكەوتی (6/11/2012) بەڕێوچوو. لەو كۆبونەوەیەدا دوای تاوتوێكردنی كێشەی نرخی خوێندن لە زانكۆ ئەهلیەكانی هەرێمی كوردستان و بەراوردكردنی ئەو نرخانە لەگەڵ نرخی خوێندن لە زانكۆ ئەهلیەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و، هاوكات لەگەڵ ڕەچاوكردنی ڕێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و لە پێناو پاراستنی بەرژوەندی قوتابیان و خوێندكاران و زانكۆكان، دەركەوت كە نرخی خوێندن لە زانكۆ ئەهلیەكانی هەرێمی كوردستان زۆر زیاترەلە نرخی خوێندن لە زانكۆ ئەهلیەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق\"".
فرمانە وەزارییەكە جەختی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە كە \""پێی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كە بە ژمارە ( ج ه /5606) لە ڕێكەوتی (16/10/2012) ڕەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی هەرێمی كوردستانی كردوە، بڕیاریانداوە بەدابەزاندنی نرخی خوێندن بەڕێژەی (10%) بۆ بەشە زانستیە مرۆییەكان و، (7%)یش بۆ بەشەكانی ئەندازەو زانستیەكان\"" لە زانكۆ ئەهلیەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
لە كۆتایی فرمانە وەزارییەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، وەزارەت بڕیاریدا بە:
1. نرخەكانی خوێندن وەك خۆی بمێنێتەوە لەسەرجەم زانكۆ ئەهلیەكانی هەرێم، وەك نرخەكانی ساڵی خوێندنی (2010-2011).
2. هەر زانكۆیەك پابەند نەبێت بەو بڕیارە لە ئایندەدا قوتابی/ خوێندكاری پێنادرێت.
3. هەر بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی سەرجەم زانكۆ ئەهلیەكان دەكات بۆ دڵنیابوون لە نرخی خوێندن و دەستنیشانكردنی سەرپێچیە داراییەكان."
Top