ئەوان بە زمانی جەستە پێمان دەڵێن ئێوەمان ناوێت.

ئەوان بە زمانی جەستە پێمان دەڵێن ئێوەمان ناوێت.

ئەو ژنە وەزیرەی لە کابینەی سودانی زۆرترین دژایەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
تەیف بە ڕفتارەکانی ئەوەی پیشانداین لە قوڵایی دڵێکی ڕەشبینیەوە دژایەتی کورد سەرچاوەی گرتووە. دەسەڵاتی ئێستای بەغدا لە ئەوپەڕی بێشەرمیدایە و دەوڵەتدارێتی پێ ناکرێت. چونکە بۆ کاروباری بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئامادە نەکراوە. بەهۆی کاریگەری زۆری مەرجەع و مەزهەبەوە بڕوایان بە دیموکراسی و پرەنسیپەکانی هاوبەشی و پێکەوە کاردن بە دەستور و بنەماکانی دیموکراسی نیە. خۆیان وابەستەی عەقڵیەتێکی نامۆ کردوە لە بنچینەدا دوو نەتەوەی جیاواز لە هەموو ڕویەکەوە تەنها شتێک هەیە وەک مەزهەب یەک دەگرنەوە. کەچی فارسەکان وەک داشی دامە بەکاریان دێنن. ئەیانکەنە قەڵغان بۆ پاراستنی خۆیان ئەیاندەن بەکوشت. بەدرێژای ساڵ هەرچی کۆدەکەنەوە ئەیدەنە دەستی فارسەکان بۆ ئەوەی خۆش بژین. لە عێراقدا شارو گەڕەک و شەقام وێران و چۆڵ لە زبڵدان ئەچێت. بنەمای ئابوری و کارەبا و غاز هەموی بە هەدەر ئەدرێت. لە کاتی هاتنی ئێرانیەکان بۆ زیارەتی مەزارەکان عێراقیەکان وا ڕاهێنراون پێی ئێرانیەکان دەشۆن و ماچی ئەکەن. ئەمە قێزەونترین دیاردەیە خۆ بچوک کردنەوەیە تا ئاستی کۆیلایەتی. هەموی کراوەتە قوربانی دەوڵەتێکی جیاوز لە ڕەگەز لە زمان لە بەشێکی فەرهەنگ و کەلتور لە جوگرافیا. دوژمنێکی داخ لەدڵ هەشت ساڵ شەڕی خوێناوی لەهەردولا پتر ملیون و نیو کوژراو جگە بریندار بێ سەرو شوێن. ئێرانیەکان شکستی گەورەیان هێنا لە جەنگ. ئێستا خۆیان خاوەن ماڵی دوژمنەکەیانن. ئەیانەوێ تا دڵۆپە خوێنیان تیابێ بکاریان بێنن ئەوەی بەشەڕ پێیان نەکرا لەژێر کاریگەری مەزهەب و بیرو بۆچونی جودا بەکاریان بێنن. لەهەموو سەیرتر ئەوەیە ئەوان هەرچی مەوادی ئێکس پایەرو ماوە بەسەر چوو هەیە و ژێر دەستەیە پێیان ئەدەن و بەپارە ساغی ئەکەنەوە. ئەمانیش وەکالەتی کاڵاکان و کانزاکان و کەل و پەلەکانیان بۆ هەڵەگرن و ساغی ئەکەنەوە بۆیان. و پارەی خۆیانیان پێ ئەدەن و پینەو پەڕۆی دۆلاریش ئەکەن بۆیان. تاکو تەمن درێژبن و نەکەون چونکە یەک مەزهەبن. تەنها شوێنە ئاینیەکانیان لە کەربەلاو نەجەف هێندەی هەموو دەروازەکان داهاتی ساڵانەی هەیە کەچی حساب و کتابی نیە و پشکی زۆری بۆ خزمانە. چەندین جار لەگەڵ کورد ڕێکەوتن کراوە بە واژۆ کردن کەچی لەچەند مانگێک خاوەنی ڕێکەوتن نین و بڕو بیانوی دیکە ئەدۆزنەوە. لیژنەی خۆیان چەند جار هاتون لەهەرێم ماونەتەوە بەحساب هیچ شتێک نەماوە و هەموو شت بە هاوبەشی چاک کراوە. گەیشتە کاتی موچە و سەری مانگ بیانویەکی نوێ کێشەیەک ئەدۆزنەوە بۆ ئەوەی سزای خەڵکی هەرێمی کوردستان بدەن. چونکە خۆی کلکی ئێرانە و هەڵواسراوە بە تایفەگەری و شۆڤێنی ناتوانێت ئاسودە ببینێت کورد بێ کێشە بێت. ئەوەی زۆر ناوی دەبرێت لە لایەن خۆی و وەزارەتەکەی لەمپەر دروست ئەکات. تەیف سامی لای تاکی کورد بوەتە مۆتەکە لەئاست مافی گەلێک ڕەنگدانەوەی بیری شۆڤێنیەتی لە ئاستێکە حەز بە بینینی ناکەیت. لێرەوە لەناخی تەیفەوە حقدو ڕەش بینی شۆڤێنیانە دەبینیت. چەندین تەیفیان هەیە بەهەمان شێوە ناخیان ڕەشە و دژایەتی نەتەوەیەک بۆ ئەوان بوەتە چالاکی ڕامیاری. لەهەموو خولێکدا تەیفێک بەهەمان پێوەر ڕێک ئەدۆزنەوە بۆ دژایەتی نەتەوەی کورد. پێشتر حنان فەتلاوی و عالیە و زۆرێکیان. تەیف بە ڕەوشتێکی ئافرەتانە سیاسەت دەکات.
لەگەڵ ڕێزم بۆ ئافرەتە ناودارو باشەکان کە لە ترۆپکی شەرم و ئەدەب و لوتکەدا ڕۆڵی مەردانە ئەگێڕن. بەداخەوە لە بەغدا هەندێک لە ئافرەتەکان بەشداری پرۆسەی ڕامیارین . بەشێوەی کرچ و کاڵ پەیڕەوی سیاسەت دەکەن و بە بڕو بەهانە خۆیان لە بابەتە فەرمیەکان دەشارنەوە. ڕاستە ئەم جۆرە کەسانە لای ئێمە پەسەند نین بەڵام بۆ خۆیان کەسانێکی باشن چونکە ئەرکەکەیان کە داوایان لێ کراوە جێبەجێیان کردوە. کەواتە ئەوان لە عەقڵ و دیدو تێگەیشتنیان ئێمە نەبەشەریک ئەزانن و نەبە عێراقی. لەناو خۆشمان خەڵکانێک دروست بونە کلکایەتی بۆ ئەم پاشکۆیانە دەکەن. دەسەڵات دارانی ئەمڕۆی عێراق ڕاشکاوانە بە ڕفتارەکانیان پێمان دەڵێن هاوبەشمان ناوێت

Top