دەستبەسەرداگرتنی باڵەخانەی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران لە هۆڵەندا

دەستبەسەرداگرتنی باڵەخانەی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران لە هۆڵەندا

 

 

 

دوای دەستبەسەرداگرتنی باڵەخانەی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران لە لەندەن، بینای کۆمپانیاکە لە شاری ڕۆتردام لە هۆڵەندا بە هۆی کەیسی کریسنت دەستی بەسەردا گیرا.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، ئەم باڵەخانەیە بە هۆی قەرزی زیاتر لە دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران بە کۆمپانیای کریسنت و بە پێی حوکمی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دەستی بەسەردا گیراوە.    

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران بە ئاماژەدان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پارێزبەندیی موڵک و ماڵی حکوومەت لە دەستبەسەرداگرتن و فرۆشتنی زۆرەملێ و بە لەبەرچاوگرتنی خاوەندارێتی دەوڵەتی ئەو باڵەخانەیە ، داواکارییەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەومەزادە تۆمار کرد.

لە بەرامبەردا، کۆمپانیا هۆڵەندییەکە جەختی لەوە کردەوە کە مەزادەکە بەپێی یاسا ئەنجام دراوە و خاوەندارێتی یاسایی موڵکەکەش هی کۆمپانیاکەیە.

لە کۆتاییدا دادگای ناوچەی ڕۆتردام ناڕەزایی ئێرانی لە ٩ی ئەم مانگەدا ڕەتکردەوە و بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بیناکەی دەرکرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top