گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا دژی سزای لەسێدارەدان لە ئێران
ڕۆژی یەك شەممە 19 ی کانوونی دووەم ، کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی کورد و چالاکوانانی مافی مرۆڤی دانیشتووی هۆڵەندا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی لە بەردەم بینای پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە لاهای کۆبوونەوە.
خۆپیشاندەران لەم کۆبوونەوەیەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" یان دەوتەوە و وێنەی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی و زەینەب جەلالیانیان بەدەستەوە بوو، داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەوروپا کرد کە کاردانەوەی جددیان هەبێت بەرامبەر بەو سزایانە.
خۆپیشاندەران داوایان لە سیاسەتمەداران و دامەزراوەکانی ئەوروپا کرد کە هەڵوێستی توندیان بەرامبەر بەو بڕیارانە هەبێت و هەموو ڕێگە دیپلۆماسییەکان بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە.
گوڵان: سەردار خەلیل