(( با نەبینەوە خۆراکی قەل و داڵ و سەگی ڕەش ))

(( با نەبینەوە خۆراکی قەل و داڵ و سەگی ڕەش ))

ئەم دۆخە چاک بکەنەوە بەرەو یەک ڕیزی با جارێکی دیکەش نەبینەوە خۆراکی قەل و داڵ و سەگی ڕەش، ئەوەی نایەوێ ڕێک بکەوێ،ئەوەی یەک دەنگ و ڕەنگی ماڵی کوردی ناوێ، هەرکەس دوبەرەکی و تەفرەقە دروست ئەکات، ئەوەی دوژمن و نەیاری پێ باشتربێت، نە کوردە نە ئیماندارە نە ویژدانی هەیە، نە ڕۆڵەی ئەم خاک و نیشتمانەیە، باشبزانن ئەم دەرفەتە هین دوو بارە بونەوە نیە، ئەگەر لەدەست چوو خەڵک تاوانبار نەکەن، ئەوە ئێوەن بەڕێکەوت دروست بونەو فڕتان بەسەر سیاسەتەوە نیە، لەناو دژە شەپۆلدان و خۆتان و میلەتیش بەرەو مەرگ دەبەن، ئەوە ئێوەن نەوەیکتان پێگەیاندوە بۆ شەڕە جوێن کە ڕەوشتێکی دورە و یەک ناگرێتەوە لەگەڵ بەهاو پێگەی مرۆڤایەتی، ئەو شەپۆلی چەواشەکاریە دژی هەموو سیاسەتێکە، دورە لە ئینتیمای هەست و سۆزی نیشتمان پەروەری، ناشرین کردنی ئەم و ئەو بەبێ بنەماو مەعریفە و بونی ئاستی ڕۆشنبیری، لە هەموو بابەتێک خۆی هەڵدە قورتێنێ، ئەم ڕێگایە خەریکە ئەبێتە کەلتورو دابەش بوون ڕێگایەکەشی بەرو نغرۆبونە هەمومان ئەگرێتەوە چونکە هەموو کوردین، دۆڕانی کەسێکمان شکستی هەمووە سەرکەوتنی هەریەکێکمان بەهەمان شێوەیە، جاران لایەنەکان گوێیان لەخەڵک دەگرت ئێستا کاڵ بوەتەوە، ئەم سەردەمە بوەتە مۆدێلی شارچێتی و خۆ دەرخستن جوێن بەخشینەوە، ئێمەی کورد بەشاهیدی وڵاتانی زلهێز جەنگاورەری بەهێزین، بەوە ناسراوین نەوەی میدیا و کەیخەسرەوین، هەموو دنیا شایەتی بۆ بوێری و جوامێری و گیان فیدایی ئێمە دەدات، کەچی خۆمان حەزدەکەین بچوکتربین، لەقسەدا وا دەرئەخەین مەلائیکەین کەچی ناوێکی زل و وێران، دەربڕینەکانمان هەمووی چەواشەکاریە، ژیانێکمان دروست کردوە خەڵکی پێی سەرسامە، کەچی خۆمان بەزیندانی دەزانین، هێندە بەدوای عەیب و عاری خۆمانەوەین ئەوەندە باسی دڕندەیی دوژمنەکانمان ناکەین، ئەمە عەقڵیەتە نە پێشکەوتنە و نە داهێنانە زۆر دور نیە لە ڕابردوو چیمان بەسەر هاتووە و چیمان پێکراوە، هیچ بەلای ئەو هەموو نەهامەتی و ماڵ وێرانیەدا ناچین و هەموو چاومان کەوتوەتە سەر ئەوەی کێ دزیکرد کێ بردی کێ دەیخوات، لەناو هیچ گەل و نەتەوەیەک ئەم لێکدانەوانە نیە تەنها کوردە حەیاتەکەی خۆمان نەبێ، کابرا تا سەرەتایی خوێندوە خۆی لێ بوەتە پسپۆرو پرۆفیسۆر شیکردنەوەی هەڵە دەکا، بەشداری شتێک دەکات بابەتی ئەو نیە، بەداخەوە میدیا و ڕۆشنبیرانیش ئەکەونە ناو ئەم گێژاوە و زۆر جار تەڕو وشک پێکەوە ئەسوتێنن، ئیشوکاری میدکاران پێویستە بڵاوکردنەوەی چالاکی و باسی مێژوو و ڕابردوو بەرزکردنەوەی ئاستی هەست نەتەوایەتی و بایەخ دان بەڕێنمای تەندروست بێت بۆ لاوانی خۆشەویست، دەبوو سەندیکایەک هەبێت بۆ لێپرسینەوە لە ڕاگرتنی چەواشەکاران و خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئەستۆپ کردن بەوانەی مێشێک ئەکەنە گامێشێک بۆ ناشرین کردنی کوردستان، تاکەی درێژەی پێ ئەدەن لەبریتی ڕق و قین ئاشتی و پێکەوە کارکردن و خۆشەویستی بچێنن، ئەبێ ئەوەش بڵێین هەمیشە برا گەورە پێویستە لێبوردەیی زیاتری هەبێت ، لەسەریەتی دۆخەکە هێوەرکاتەوە ماڵەکەی جاران یەکبخات و ژەنگی دڵەکان بشواتەوە، زۆر جار دڵێکی شکاو تەنها وشەیەکی کاریگەری بەسە بۆ هاتنەوە ناو یەکڕیزی، تکایە ئەم بارودۆخە لەبەرچاو بگرن چاکی بکەن با جارێکی دیکە نەبینەوە خۆراکی قەل و داڵ و سەگی ڕەش..

Top