پیلانی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه, زۆر له ئه‌نفال و كیمیاباران مه‌ترسیدار تره!
احمد گلی
چۆن له‌ڕابردوو به‌رپرسانی شۆڤێنی عێراق, مافی كوردیان پێشێڵكردووه و دانیان به‌مافه‌كانی كوردا نه‌ناوه, روون و ئاشكرایه نه‌ك ئێستا له داهاتووش ڕێز له به‌ڵێن و واژۆی خۆیانناگرن و هیچ مافێكی كورد ناده‌ن. ڕۆژبه‌ڕۆژ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌روو ئاڵۆزبوونی زیاتر و خراپتر ده‌روات, هه‌ر ڕۆژه‌و به‌بیانویه‌كی نوێ شوڤێنیه‌كانی عێراق سزایی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن! سه‌ره‌ڕای چه‌ندین پۆستی گرنگ كه‌له‌ده‌ستی كورده.
گرنگه بپرسین, بوونی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا, فاكته‌ری شه‌رعیه‌تداننیه به‌م حكومه‌ته فاشسته شۆڤێنیه‌یی عێراق ؟
مانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا, شه‌رعیه‌تداننیه به‌م سته‌مه‌ی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت؟
ئێمه‌ی كورد گرنگه تێبگه‌ین, كێشه‌ی كورد له عێراق كێشه‌یی لۆژیكیه (عقڵیه‌ته) نه تاك (شخص) , لۆژیكی عه‌ره‌ب چی سونه‌بێت یان شیعه, كوردی پێ قبوڵ نیه, ئه‌وه كورده نایه‌وێت تێبگات و خۆمان به‌م عێراقه كاول بووه هه‌ڵواسیوه!
پیلانی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه, زۆر له ئه‌نفال و كیمیاباران مه‌ترسیدار تره!
زۆرینه‌ی تاكی كورد ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانی نه‌ماوه, خۆشه‌ویستی بۆ خاك و ئاڵا نه‌ماوه, بڕوای به‌كوردبوون و پیرۆزیه‌كانی كوردستان نه‌ماوه!
كێشه‌كه ته‌نها مووچه‌نیه, ئه‌م پیلانه بۆ كۆتایی هێنان به‌لۆژیكی كوردبوون كوردایه‌تی, پیلانه بۆ ناشرین كردنی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی, پیلانه بۆ دروستكردنی نائارامی و ئاژاوه گێریی, پیلانه بۆ تێكدان و كۆتایی پێهێنانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رچه‌نده چه‌ندینجار له نوسین و وتاره‌كانی پێشووم ته‌ئكیدم كردووه گرنگه كورد له به‌غدا بكشێته‌وه, ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه, مانه‌وه‌ی كورد له‌به‌غدا, مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌كشانه‌وه‌ی كورد نه‌ك حكومه‌تی عێراق ئفلیج ده‌بێت, به‌ڵكو ده‌بێته رووداوێكی جیهانی و دانانی سنورێك بۆ ئه‌م سوكایه‌تی پێكردنه‌ی شۆڤێنیه‌كانی عێراق به خه‌ڵكی كوردستان.
گه‌ر هۆكار یه‌كده‌نگ نه‌بوونی لایه‌نه سیاسیه‌كوردیه‌كانه, ده‌ی روونه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كوردی, به‌شێكن له‌و پیلانگێرییه‌ی بۆ نه‌مانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه, ئه‌و لایه‌نه‌ش ده‌ستپێشخه‌ربێت به‌كشانه‌وه‌ی له‌به‌غدا, ده‌یسه‌لمێكێت دڵسۆزی خه‌ڵكی كوردستانه‌و ڕایگشتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.