دۆزینەوەی گەورەترین کانگای زێڕ لە جیهان بە بەهای ٨٣ ملیار دۆلار
میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە کە کانێکی زێڕی کوالیتی زۆر بەرز کە قەبارەکەی نزیکەی هەزار تەنە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەم وڵاتەدا دۆزراوەتەوە.
بە پشت بەستن بەم ڕاپۆرتانە ئەم کانەیە کە دەکەوێتە ناوچەی پینگ جیانگ بە گەورەترین یەدەگی زێڕ ناسراوە لە جیهاندا و بەهاکەی بە ٨٣ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ڕاپرسییەکان، لەگەڵ مۆدێلکردنی سێ ڕەهەندی، دەریدەخەن کە هەر تۆنێک زێڕ لەم کانەدا ١٣٨ گرام (نزیکەی ٥ ئۆنسە) زێڕی پاکی تێدایە، بە بەراورد بە تەنها ٨ گرام لە کانەکانی دیکەی کوالیتی بەرزدا.
لە ئێستادا چین وەک یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بازاڕی زێڕی جیهانی ناسراوە و یەدەگی کانە زێڕەکانی بە نزیکەی دوو هەزار تۆن خەمڵێندراوە کە پشکی یەکسانە بە 10%ی بەرهەمی زێڕی جیهان.
سەرەڕای ڕاگەیاندنی دۆزینەوەی ئەم کانە زەبەلاحە، بەڵام بەهۆی زۆری خواست و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هێشتا لە هەڵکشاندایە.
لە ئێستادا نازانرێت چەندە یەدەگی زێڕی نەدۆزراو لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، بەڵام بۆچوونی پسپۆڕان لەسەر ئەم بابەتە جۆراوجۆرە و هەندێکجاریش دژ بەیەکن.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڕبەندی جیهانی زێڕ، ساڵی ڕابردوو بەرهەمی زێڕی جیهانی گەیشتووەتە سێ هەزار و 644 تۆن.
لەم ساڵانەی دواییدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. لە ئێستادا هەر کیلۆیەک زێڕ لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە نرخێکی سەرووی ٨٥ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بە ڕێژەی ٣٠% زیاترە لە ساڵی ڕابردوو و بە ڕێژەی ٨٠% زیاترە لە ساڵی ٢٠١٩.
گوڵان: سەردار خەلیل