هەندێك پێكهاتەی كاریگەر بۆ گرنگیدان بە ئوتووی هەڵمی

هەندێك پێكهاتەی كاریگەر بۆ گرنگیدان بە ئوتووی هەڵمی

ئامێرەكان جار جار پێویستیان بە پاككردنەوە هەیە بۆ ئەوەی توانای كاركردنیان بپارێزرێت، لە خوارەوە كۆمەڵێك هەنگاوی یارمەتیدەر لەم چوارچێوەیەدا دەخەینە ڕوو، بەهیوای سوودوەرگرتن.

سۆدەی نان: هەویرێك بۆ پاككردنەوەی بنی ئوتووەكە دروست بكە، كە پێك دێت لە دوو كەوچك سۆدەی نان و كەوچكێك ئاو، هەردوو پێكهاتەكە تێكەڵ بكە، پاشان بنی ئوتووەكەی پێ خاوێن بكەرەوە، بەڵام ئاگاداربە هەویرەكە نەچێتە ناو كونی هەڵمی ئوتووەكە، دوای ئەوە بە باشی بیسڕەوە.

خوێ: پارچە کاغەزێک لەسەر تەختەی ئوتوكردنەكە دابنێ، خوێی لەسەر بپرژێنە، ئوتووەكە بە زۆرترین گەرمی بەسەر كاغەزەكەدا تێپەڕێنە، بەجۆرێك كە بنی ئوتووەكە بە باشی پاك بكاتەوە، پاشان بە خاولییەكی تەڕ بیسڕەوە بۆ ئەوەی خاوێن بێتەوە.

 سركە: تانكیی ئاوی ئوتووەكە پڕ بكە لە تێكەڵەیەك لە بەشە یەكسانەكانی سركەی سپی و ئاو، بنی ئوتووەكە بەسەر خاولییەك یان پارچە قوماشێكی لۆكەدا بهێنە لە كاتێكدا تایبەتمەندیی هەڵم بەكار دەهێنیت، چونكە بەم شێوەیە كونەكانی هەڵمی ئوتووەكە پاك دەكاتەوە.

ئامادەکردنی:  شیلان عەلی

Top