قوشتەپە... بەردی بناغەی قوتابخانەیەکى 9 پۆلى داندرا
''ئومێد خۆشناو'' پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری ''مەسعود کاڕەش'' جێگری پارێزگار و ''بژار مەلاخدر'' قائیمقامی قەزایی قوشتەپە و مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ناوچەکە، بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەیەکى 9 پۆلى لە ناوەندی قەزایی قوشتەپە دانا، کە لەسەر ئەرکی خێرخواز ێک دەست بە دروستکردنیکراوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەى پڕۆژەخزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەو شوێنانەی کە پێویست دەکات زیاتر ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و دەستى خزمەتگوزارى و ئاوەدانیان پێبگات، لەسنوورى قەزایی قوشتەپەش ئێستا بە بەخۆشحاڵییەوە چەندین پڕۆژە دەستى پێکردووە و بەشێکى تریش دەستیپێدەکات، بەهیوای ئەوەین ئەنجامدانى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە ببێتە مایەى ڕەزامەندیى دانیشتوانى ئهوسنووره کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن.
ئاماژەى بەوەشکرد، دروستکردنى ئەم قوتابخانەیە لەو ناوچهیهدا، هەنگاوێکى دیکەی حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى زیاتر بەکەرتى پەروردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان، هیوای خواست بەگوێرەى ئەو پلانەى دارێژراوە، پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا بەکۆتا بێت.
گوتیشی: "لە ماوەى ڕابردوودا بە ڕاسپاردەی ڕێزدار، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، چەندین قوتابخانە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر نۆژەنکراونەتەوە و دروستکراون، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لە بەرنامەدایە چەند قوتابخانەیەکی دیکە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دروستبکرێن.