ســـەركــــردایـــەتــــی و ســــەرگــــەردانــــی
(*)
ئەم دوو چەمكە زوور لێك دوورو جیاوازن بەڵام هەر بو كەسەكان بەكاردەهێنرێن، سەركردایەتی قورسە سەرگەردانی ئاسانە چونكە سەرگەردانی خەلك و دەوروبەرت هیچت لەسەر حیساب ناكەن و هیچ ناڵین، تەنها ئەوەندە بەسە كە گوتیان فڵانە كەس سەرگەردان بووە، دەلێن ئێ تەواو مادەم لێیگەرێن. تەنانەت هەلەی زەق و گەورەشی لەسەری حیساب ناكرێ. بەڵام بابەتی سەركردایەتی گرنگە، قورس و خەتەرە، چونكە هەرچی دەكەیت و دەلێیت لەسەرت حیسابە و پێوەرە بوتۆ. خەلك بە دوست و نەیارتەوە چاودێڕیت دەكەن، جا هەیە چاودێڕیت دەكا تا شانازیت پێوە بكاو خوی پێ هەلكێشی، بلێت ئەها ئەمەیە سەرۆک و سەركردەمان. هەشیانە ناحەزە دەلێت ئەمەی كرد و ئەمەی گوت كە نەدەبا بیگوتبا،
سەركردایەتی یاخوت سەركردە دەبێ كەسێك بێت یەكەم شت راستگوبێ،زمان پاراو، سەنگین، دلسۆز و خاوەن بەڵین بێت، دەم پیس نەبێت، کەبە زمانی عەرەبی پێی دەڵین (الرزانة)
نیلسون ماندێلا ووتەیەكی زوور
جوانی هەیە دەلێت (تولي القيادة من الخلف واترك الاخرين يصدقون انهم في المقدمة)
ئەوەی لێرەدا من زیاتڕ مەبەستمە پێی ناڵێم جیاوازی، چونكە جیاوازی لە نێوان دوو کەسی زیرەك دەگوتڕێ و دەكرێت، بەڵام لێرەدا من بەراوردکردن لە نێوان دوو كەس نابینم، بۆ نموونە (مەسرور بارزانی و پاڤیل تەلەبانی)، ئەمە غەدرێكە لە چەمكی بەراوردکردن دەكەم، بەڵكو ناچارم باس بكەم، چونكە ناوبراوی دووەم ناوی لە خۆ ناوە سەرۆك!! كە بەرای من زولمێكی گەورەی لە ووشەی (سەرۆك) كردووە، بۆیە با بۆ خوێنەری ئازیز روون بكەمەوە،
سەركردە (بەتایبەت لە روژهەلاتی ناڤین) دەبێت رەوشتێكێ جوان و بەرزی هەبێت، زمان پاراو و لەسەر خوبێت (تەنانەت لە بانگەشەی هەلبژاردنیشدا) ناكرێت وەك ئەو شانوە ناشرینانەی چەند روژێكە
دەبینین لە هەرێمی خوماندا بەتایبەتر لەناو یەكێتی،گوران، نەوەی نوێ و یەكگرتوو، دروشمی ناشرین، توند، تێكدەر، دەرون وێرانکەر، روخێنەر وكەمەر شكێنن، لەهەمووی سەیرتر حیزبی پاڤیلە كە نزیكی ٣٠ سالە بەشدارن لە سەرو بنی حوكمرانی ئەم وولاتە، ئەمرۆ هاتوون وەك ئوپوزوسیون دروشم بەرز دەكەنە.
خودای گەورە دەفەرمووێ {أُدعوا إلي سبيل ربك بالحكمة والموعظة الحسنة وجادلهم بالتي هي أحسن}.
وە ووتەیەكی جوان هەیە دەلێ(ملء السنابل تنحني بتواضع والفارغات رؤسهن شوامخ) واتە گولە گەنم كاتێ بەر دەگرێت سەری نەویە بەڵام كاتێ بەر نەگرێ بەتال و پوچ بێ ئەوكات سووك دەبێ سەری بو ئاسمان بەرز دەبێتەوە و هەوا چونی بوێ وا دەیسوڕێنێ.
جیاوازی چیە نێوان بەرێز مەسرو بارزانی و پاڤل؟ من دیقەتی هەموو ووتارەكانی بانگەشەی بەرێز مەسرور بارزانیم دا، لە هەموویاندا وورد ولەسەر خۆ، بێ تەشهیر، سوكایەتیکردن و جوێن دان بوون. ووتەكانی هەموو پروژە و بەرنامە، ئامانج و ئارمانج، ئومێد و هیوا بەخش و ئاوەدانی،هەروەها باسی یەكگڕتووی و پێكەوە ژیانی دەکرد، لەهەمان كاتد دیقەتی ووتارە شومەكانی پاڤلم دا هەموویان توند، سوكایەتی، تەشهیر، جوێن دان، شەرانگێز، باسی یەكتر شكاندنەوە، بێ ئومێدی، تۆلە كردنەوە و رەشبین بوون. تەنانەت گوێم لەیەك بەرنامە و پروژە نەبو كە هەندێك دلت پێ خوشبێ!!
جوتە هاوێشتن، مایك فرێدان، سكس پاك و چوزانم شەرم دەكەم هەموو شتەكان بنووسم لەبەر حورمەتی خوێنەرە بەرێزكان.
پێویست ناكات پاڤل بڵێ من وام و وادەكەم و وادەبێ چونكە هەموو كوردێكی بەشەرەف دەزانێت كێیەو رابردووی چیەو چونە. ووتەیەكی جوان هەیە دەلێت(لا تقل أصلي وفصلي ابدا إنما أصل الفتي ما قد حصل)
تو دەبێت بزانی لە چ پێگە و شوێنێكی، لەچ بنەمالەی، تۆ كوری بەرەحمەت بی مام جەلالی، رێز لە مێژوو، خەبات و پێگەی باوكت بگرە، ناكڕێت وەك هەرزەكارێك لەسەر ستەیج جووتە بهاوێژێی و جوێن بدەیت، یان مایك فڕێ بدەی، تو كچە مودێل نیت. لەم حزبەی خۆت سەپاندوە بە سەرۆك حیزب، هەزاران شەهیدی داوە سەدان سەركردەی خەباتگێرو سیاسی زیرەك و سەنگینی تێدایە، دڵنیام ئەوانیش وەك من لەشوێنێ خویانەوە شەرم دایان دەگرێت و دەلێن خودایە تووشی چ بەڵایێک بوین!!
(*)
چاودێر