مەسرور بارزانی  لە کۆیە زەنگی بەهێزی  یەکئیدارەیی  بۆ کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان   لێدا .

مەسرور بارزانی   لە کۆیە زەنگی بەهێزی  یەکئیدارەیی  بۆ کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان   لێدا .

 

 

 رۆژی چوارشەممەی 25-9-2024 ڕۆژێکی مێژوویی گرنگ بوو بۆ پرۆسەی دەستپێکردنی خوێندن لە کوردستان بەگشتی وشاری کۆیێ بەتایبەتی،هەروا گرنگ و مێژوویش بوو بۆ پرۆسەی سیاسی وئایندەی ئیداری  کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی وهەڵکەوتەی سنووری دەستکردی  دێگەڵە وشاری کۆیە بەتایبەتی.

لە کاتێکدا قەزای کۆیە سەربە پارێزگای هەولێرە و 79 کیلۆمەتر لەسەرەوەی باشووری رۆهەڵاتیەتی بە هێل و سنووری دەستکردی ناحیەی دێگەڵە لە هەولێر جیاکراوەتەوە لەساڵی 1996وە  لەسەر زۆنی سەوز هەژمارکراوە و لە پارێزگای هەولێر دابڕاوە.  ئەم سەردانەی رێزدار مەسرور بارزانی  کەیەکەمین  جارە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە  ساڵی 1996وە لە کابینەی سێیەمەوە  و لە دوای 31ی ئابی ئەوساڵە وە بە شێوەیەکی فەرمی سنووری دەستکردی شەڕی نەفرەتلێکراوی  ناوخۆلە ناحیەی دێگەی ولاتی کۆیێ  نێوان هەردوو ئیدارەی حکومەتی هەرێم تێ بپەڕێنێ ولە نێوسەنتەری  کۆیە  لە قوتابخانەی(نەجیبە خانی جەلیزادە) زەنگی دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی 2024-2025 لێبدات.

ئەوزەنگلێدانە،هەر زەنگلێدانێکی دەوامی ئاسایی ساڵی تازەی خوێندن نییە، بەڵکو زەڵنگلێدانێکە رێککەوتە لەگەڵ ساڵرۆژی یادکردنەوەی حەفتەمین ساڵەی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان، زەنگ لێدانێکە لەرۆژانی سەرەتاو دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە ، کە بریارە رۆژی

 یەکشەممە  20-10-2024 بەرێوەبچێ ،هەروا شوێنەکە قوتابخانەی (نەجیبە خانی

 جەلیزادە) هەڵگری ناوی نەجیبە خانی کچی مەلای گەورەیی کۆیێ یە، کە بەر لە 100 ساڵ یەکەمین کچی کوردە بۆ خوێندن باوکی ناردویەتییە بەرخوێندنی تێکەڵاو لەکاتێکدا ئەوسا ساڵی 1924  جیاوازی رەگەزی لە ناوچەکەو جیهانیشدا لەوپەڕی بەهێزی و بڕەودا دابوو، کەچی لە نێو کورددا و لە شاری  کۆیێ مەلبەندی زانست و مەعریفەت ومەکۆی شاعیران وهونەرمەندان، ئاوا بە زانست و خوێندن و بەگژ

 جیاوازی رەگەزی دا دەچینەوە.  

ئەو رۆژە ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی لە میانی وتارەکەیدا چەندین موژدەی بە ئامادەبووان وخەڵکی شاری کۆیە دا و راشکاوانە گوتی دەست بەدروستکردنی جووتسایدی هەولێر- کۆیە دەکەین کە  خواستی دێرینی خەڵکی کۆێیە ولەساڵی 2012 وە بەردی بناغەی دانراوە ،بەڵام بەهۆکاری جیاواز تەواو نەکراوە .هەروا موژدەی بەقەزاکردنی ناحیەی تەقتەق موژدەیەکی تربوو بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانی کوردستان و بەتایبەتی خەڵکی  تەق تەق و کۆیە.

راگەیاندنی ئەم پرۆژانە لە یادی رۆژێکی مێژوویی پیرۆزی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان ورۆژی یەکەم و دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20-10-2024 دا،  دال و مەدلولن لە مانایێ زیاتردەگەیێنن.هەروا خواست وئارەزووی نەتەوەیی ونیشتمانین. چونکە لەمێژە  نیشتمانپەروەران  ئارەزووی نەمان ولابردن وتەواو کاڵبوونەوەی ئەوچەمک و  

دەستەواژەیە دەکەن کە بە ناوی ( دوو ئیدارەیی ناونراوە  لە راستیش دا  تاک ئیدارەیەی ) داسەپاوە نەک ( دوو ئیدارەی) .

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی 10-10-2024  لە رێورەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە ، نەک هەر بەردی بناغەی شەقامێکی دووسایدی مۆدرێنی بە باشترین دیزاین و کوالیتی سەردەمیانە دانا ، بەڵکو بەردی بناغەی حکومەتێکی بەهێزی یەکئیدارەیی پتەوی بۆ کابینەی دەیەمی حکومەتەکەی دانا و سنوورو خاڵی دەستکردی دێگەڵی تێپەڕاند.

هەولێر 12-10-2024   

 

 

 

 

Top