فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لەسەر دەریای ڕەش مانۆڕیان ئەنجامدا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لەسەر دەریای ڕەش مانۆڕیان ئەنجامدا

  

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە كەشتیی دەریای ڕەش مانۆڕیان بەسەر ئەم ناوچەیەدا ئەنجامداوە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، فڕۆکە جەنگییەکانی «Su-30SM» لە چوارچێوەی ئەرکی دۆزینەوە و لەناوبردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەلەمی مووشەک هاوێژی بێ سەرنشین و پێكهاتەكانی دیکەی دەریایی هێزەكانی دوژمن، گەشتەکانیان بەسەر دەریای ڕەشدا ئەنجامدا.

فڕۆکە جەنگییەکان لەم مانۆڕەدا کە هەم بەیانیان و هەم لە شەودا بەڕێوەچوو، بە بەرزی زیاتر لە 13 هەزار مەتر فڕین و ئەرکەکەیان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top