ئێران و ئەمریکا لە ململانێی هەژموونەوە بۆ ململانێی ئابووری لە عێراقدا

ئێران و ئەمریکا لە ململانێی هەژموونەوە بۆ ململانێی ئابووری لە عێراقدا

ئەگەری سەرکەوتنی ئەمریکا لە ڕاگرتن یان سنوردارکردنی ئێران لەو فراوانبوونەی دەسەڵاتی لە عێراق ، چ ئابووری یان سیاسی یان سەربازی بێت ، لە کاتێکا دوژمن و لە کاتێکی دی دۆست و هاوپەیمان ، بێگومان تێڕوانینی ئێران لەدوای ڕوخانی ڕژێمەوە گۆرانکاری بەسەرداهاتووە ، ئەم وڵاتە بە بەشێکی گرنگی ستراتیجیەتی خۆیی دەزانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک دەرگایەک بۆ جیهانی عەرەبی دەبینێ .
لە ڕێگەی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی هەناردەکردنی گاز و کارەباوە بێت ، توانییەتی ئەو ئامانجانەی لەو ستراتیجیەتەی خۆیی بگەینێتە ئاستێک لە هەموو سێکتەرەکانەوە لەگەڵ عێراق تێکەڵ بێت ، ئەمەش ئاستەنگی بۆ خودی عێراق دروستکردوە لە لەدەست دانی سەروەری خۆیی و بوونی کێشەی بەردەوام و لێکدانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ ئێران لەم وڵاتەدا ، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئەمریکا خاوەنی ئامرازی گوشاری بەهێزە، لەوانە سزا ئابوورییەکان کە بەسەر ئێراندا سەپێنراون .”
بێگومان تواناکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ئەم هەژموونە کەم نین ، بەڵام لە پراکتیزەکردنیاندا بە تەواوی هەنگاوەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە .
عێراق زۆر پشت بە غازی ئێران دەبەستێت بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، ئەمەش وا دەکات حکومەتی عێراق ئەو هەنگاوانە بنێت کە ڕەنگە ببێتە هۆی پچڕاندنی ئەو پێداویستیانە بەبێ بەدیلێکی متمانەپێکراو .
“سەرکەوتنی ئەمریکا لە خنکاندنی ئێران لە ڕووی ئابوورییەوە لە عێراقدا بە کشانەوەی لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە بواری وزەدا ، لەم لایەنەوە دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی وزەی ژێر دەسەڵاتی ئێران لە عێراق هەژموونێکی سنوورداری هەیە ، چونکە بەشێک لەو پڕۆژانە بەڕێژەیەکی بەرچاو پشت بە ژێرخانی ئێران دەبەستن.
کەواتە هەرکات بیر لە جێگرەوەی ئەم پرۆژانە بکرێت ئەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێویستیان بەکات و سەرچاوەیەکی زۆر هەیە ، و لەکاتێکا عێراق بەدەست کەمی وزەیەکی زۆرەوە دەناڵێنێت، هەر هەنگاوێکی پێچەوانە و کشانەوە لەو پڕۆژانە عێراق دەخاتە ئاستەنگی ئابووریەوە بەتایبەت لەو بوارانەی لەگەڵ ئێران وەبەرهێنانی کردووە ، ئەمەش دەبێتە بەشێک لەزیادکردنی گرژیەکانی نێوخۆیی عێراق ، بۆیە هەمیشە عێراق لە هەوڵی پاراستنی هاوسەنگیدایە ، بەڵام ئەو هاوسەنگیە تائەو کاتەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا یەکدەگرنەوە دەبێت و لەو خاڵەکدا کە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و ئێران جیادەبنەوە دەبێ عێراقیش خۆیی بەلایەکدا بخات .
بێگومان عێراق لەو نێوەندەدا و بەو ئارامیە و ئەو سەقامگیریە ئابووریەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەتایبەت لە گۆڕەپانی ئابوری عێراقدا ، لەبەرژەوەندی عێراقدایە و دەکرێ سود لە بەرهەمەکانی وزەی خۆیی وەربگرێت و بەئامانجە ئابووریەکانی بگات .
ئێران هەمیشە هەوڵیداوە سنوری چالاکیەکانی لە عێراق زیاترو زیاتر بکات و تەنانەت هەوڵەکانی بۆ هەرێمی کوردستانیش بەردەوامی هەبووە ، بەڵام بەجۆرێک لە جۆرەکان نەیتوانیوە لە هەرێم بەو ئامانجە بگات کەعێراق گەیشتووە ، هەربۆیە لەڕێگای بۆردمان و هێرشەکانی بۆ سەر هەولێر فشاربخاتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بکەوێتە ژێر رکێفی خۆیەوە ، بەردەوام هێرشەکانی چ راستەوخۆ لەئێرانەوە بووبن یان لەرێگای گروپە میلیشیاکانی سەربەخۆیی بووبن ، ئەو هێرشانەی ئەنجامداون و لە کۆتایدا چەند بابەتەکە فشاری سیاسی بووبێت ، هێندەش ئابووری بووە .
ئێران هەمیشە لە چەندین ڕێگەوە هەوڵیداوە وەڵامی هەبێت ، لەوانە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەکتەرە سیاسییەکانی عێراق و پاراستنی کاریگەریی سەربازی و سیاسی لەو وڵاتەدا. هەروەها ئێران پەنای بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئامرازە ئابووری و سیاسییەکان بردووە بۆ گوشار خستنە سەر حکومەتی عێراق لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لە عێراق و ناوچەکە .
ئەمریکا هەمیشە لە هەوڵەدابووە بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران ، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە لە سنووردارکردنی ئەو کاریگەریانەی ئێران لە عێراق، و سەرکەوتنی ئەم هەوڵانەش پەیوەستە بە توانای ئەمەریکا بۆ دابینکردنی بەدیلێکی متمانەپێکراو بۆ عێراق لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان ،
بێگومان لایەنە عێراقییەکان هەمیشە دوودڵن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران ڕاستەوخۆ ، لە لایەکی دیکەوە ئێران بە هەموو تواناییەوە هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە عێراق ، بە بەکارهێنانی هەموو ڕێگایەک بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەژموونە ئابووری و سیاسییەکانی لە عێراق .
لقد أرسلت

Top