هیچ کات سەیری دواوە مەکە

هیچ کات سەیری دواوە مەکە

( ئەندرۆکارینگی ) چاکەکار و پیشەکاری ئەمریکی دەڵێ (ئەو مرۆڤەی کەبتوانێ بەلێزانی پشوو درێژ بێت، دەتوانێ بە لێزانی کاری تریش ئەنجام بدات)
گومانی تێدا نییە مرۆڤ لە ژیانی دا پێویستی بە هەوڵ دان و تێکۆشان و کارکردن هەیە، جگە لەوەش پێوستە هەر مرۆڤێک ئاوات و خەون و خولیای تایبەتی هەبێت و لە پێناویدا تێبکۆشێت ماندوو بێت بۆ بەدەست هێنانی لە بەرامبەریشدا رووبەڕووی ئاستەنگ و گێرە شێوێنی لێرە و لەوێ دەبێتەوە، بەڵام هەبوونی ئیرادەی بەهێز و سوربوونی بەردەوام ئامانجەکە نزیک دەکاتەوە و بەدەست هێنانی مسۆگەر دەبێت، بۆیە لە پێناو بەدەست هێنانی هەر ئامانج و خەونێک نابێ ئاور لە دواوە بدرێتەوە، یانیش ئاوڕ لەم لاو لەو لا بدرێتەوە بەردەوام بوون بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە و ڕۆیشتنی بەردەوام سەرەڕای ئاستەنگ و ژاوەژاو لە مەرجە گرنگەکانی بە دەست هێنان و سەرکەوتن دەژمێردرێت، لە بیرمان نەچیت ئەوانەی بڕیاریان داوە بۆ پیشەوە دەڕۆن تەماشای دواوە و لای تر ناکەن، چاو و سێرەیان لەسەر ئامانجەکەیانە
دەگێرنەوە ( ڕۆژێک پلنگ و شێرێک بەیەکەوە دەچن بۆ ڕاو کردن بۆ ئەوەی پلنگەکە فێری ڕاو کردن ببێت لە نیوەی ڕێگاکە پلنگەکە تێبینی ئەوە دەکات کە کۆمەلێک کەمتیار دوایان کەوتوون پلنگەکەش پرسیار لە شێرەکە دەکات و دەڵێت بۆچی ئەو کەمتیارانە دوایان کەوتوون، بەڵام شێرەکە هیچ وەڵامی پلنگەکەی ناداتەوە لەو کاتەدا شێرەکە چاوی بە نێچیرەکەی دەکەوێت خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕاو کردنیان کەمتیارەکانیش دەست دەکەن بە هاوار کردن بە دەنگی بەرز پلنگەکە دیسان لە شێرەکە دەپرسێت بۆچی کەمتیارەکان بەو شێوەیە هاوار دەکەن شێرەکە وەڵامی ناداتەوە و دەست دەکات بە ڕاکردن و ڕاو کردنی نێچیرەکەی پلنگەکە تێبینی کرد کە کەمتیارەکان بە دوای شێرەکە ڕا دەکەن و بە هەموو هێزی خۆیانەوە هاواریان دەکرد، بەڵام شێرەکە بۆ یەک چرکەش گرنگیان پێ نادات تا ئەو کاتەی نێچیرەکەی دەگرێت و دەست دەکات بە خواردنی کەمتیارەکانیش جاوەڕێی دەکەن تا ئەو لە خواردن تەواو دەبێت پاشان کە شێرەکە گەڕایەوە لای پلنگەکە و ئەوان دەست دەکەن بە خواردنی ئەو ئێسك وپڕوسکانەی کە لە نێچیرەکە مابویەوە پلنگەکە سەری دەسوڕمێت و لە هاوڕێکەی دەپرسێت بۆچی وەڵامی ئەو کەمتیارانەت نەدایەوە لە سەرەتاوە پێم وا بوو کە ئەوان دێن هێرش دەکەنە سەرت پاشان شێرەکە دەست بە وەڵام دانەوە دەکات و دەڵێت تۆ پێت وایە کەمتیارەکان دەوێرن و بوێری ئەوەیان هەیە هێرش بکەنە سەر شێرەکان گوێ بگرە پڵنگی هاوڕێـم لە ژیانتدا هەرگیز گرنگی بە کەمتیارەکان مەدە، چونکە ئەوان تەنها هات و هاواریان هەیە بۆ ئەوەی سەرقالت بکەن و لە ئامانجەکەت دوورت بخەنەوە، بەڵام ناتوانن هیچ کات هیچت لێ وەربگرن، جگە لەوی تۆ لە بەخشندەیی خۆت پێیان دەبەخشێت و لە دوای خۆت بە جێیان دەهێلێت.
واتە بایەخ بە هات و هاوار و قسەکانی ئەوانە مەدە کە پلەیان لە تۆ کەمترە و هەست بەکەمی دەکەن بۆ ئەوەی مافی تۆ نەخۆن شێربە فێربە هیچ کات سەیری دواوە مەکە .

ڕاوێژکار لەوەزارەتی پەروەردە
ماستەر لەکارگێڕیی پەروەردەیی

Top