گەیاندنی بەشی یەکەمی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ بۆ ئۆکرانیا لەلایەن دانیمارکەوە

گەیاندنی بەشی یەکەمی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ بۆ ئۆکرانیا لەلایەن دانیمارکەوە

 

دانیمارک بەشی یەکەمی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی گەیاندە ئۆکرانیا.

بەگوێرەی ڕادیۆی دانیمارک (DR)، وەزیری بەرگری دانیمارک، ترۆلیس لوند پولسن ڕایگەیاند، کە بەشێک لە 19 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16ی دانیمارک کە بڕیاربوو بیبەخشێتە ئۆکرانیا ڕادەستی ئەم وڵاتەی کردووە.

ناوبراو ئەم کارەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە زیادکردنی توانای شەڕکەرەکانی ئۆکرانیا و مۆدێرنکردنی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی زانی و گوتیشی: هێزە چەکدارەکانی دانیمارک مەشق بە فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان دەکەن بۆ بەکارهێنانی ئەو فڕۆکە جەنگییانە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە ٤ی ئابدا سوپاسی دانیمارک و هۆڵەندا و ئەمریکای کرد و ڕایگەیاند: کە فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ گەیەندراونەتە وڵاتەکەی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top