ســـەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: سه‌ركۆنەی رووداوەکە‌ ده‌كه‌ن و "به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين."

ســـەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:  سه‌ركۆنەی رووداوەکە‌ ده‌كه‌ن و

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسەوە دەڵێت، سه‌ركۆنەی رووداوەکە‌ ده‌كه‌ن و "به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين."

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج، لەبارەی هێرشەکەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێکردووە، ئەو رووداوە دۆخی ناوچەکە "ئاڵۆزتر" و "هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیری"ـی ناوچەکە دەکات.

"به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه‌، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه‌ به‌ ميوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.

دەقی راگەیێندراوەکە:

راگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌


به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه‌ به‌ ميوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين.

ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌ و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.


سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/31

Top