سه‌ركه‌وتن و شكست بڕیاری قوتابییه‌... با سه‌ركه‌وتن بڕیاره‌كه‌ بێت

سه‌ركه‌وتن و شكست بڕیاری قوتابییه‌... با سه‌ركه‌وتن بڕیاره‌كه‌ بێت

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی ده‌مه‌وێ به‌ قوتابیان بڵێم: مه‌رج نیه‌ هه‌ر كه‌سێك رێگای سه‌ركه‌وتن نه‌بینێت ئه‌وا شكست ده‌هێنێت، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌تر هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا خۆی ئه‌و رێگایه‌ دروست كات. سه‌ركه‌وتن به‌نده‌ به‌دوو شت: یه‌كه‌میان چه‌نده‌ زانیارییت كۆكردۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان ئاخۆ بڕیارت داوه‌ بكه‌ویت یان ئه‌و قۆناغه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕینیت.... كه‌س بڕیاری پێشوه‌خته‌ نادات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نج به‌خه‌سار و دۆڕاو بێت ... ده‌ كه‌واته‌ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن بده‌ و ئێمه‌ش پێویستیشه‌ له‌سه‌ر هه‌مووان پاڵپشت و یارمه‌تیده‌رت بن. نهێنی سه‌ركه‌وتن له‌وه‌دایه‌ كه‌ مرۆڤ رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ببێته‌وه‌، وه‌كو چۆن باڵنده‌یه‌ك ده‌یه‌وێ بگاته‌ سه‌ر هێلانه‌كه‌ی و تاریكی و زریان و باوباران تێكده‌شه‌كێنێت و خۆراك ده‌گه‌یه‌نێنێته‌ بێچووه‌كانی، با ئێمه‌ش ئه‌و هه‌ور و با و تیشكی رۆژه‌ بین كه‌ هه‌ور و تاریكی له‌به‌رده‌می قوتابیان راده‌ماڵیت تاكو بگه‌ن به‌ ئامانجه‌كانیان.
هیچ كاتێك بێ ئومێد مه‌بن‌ له‌وه‌ی ناگه‌نه‌ ئامانجه‌كانتان، ته‌نانه‌ت یه‌ك ملیم له‌ هه‌وڵه‌كانتان سارد مه‌بنه‌وه‌ و پاشه‌كشێی لێ مه‌كه‌ن، به‌رده‌وام هه‌نگاوی چوست بهاوێژن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ رێ بكه‌ن‌... ئه‌وه‌ بزانن‌ كه‌ دانانی پلانی سه‌ركه‌وتن و هه‌وڵدان ده‌تانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و خاڵه‌ی خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن، هیچ كاتێك رێگه‌ مه‌ده‌ن نائومێدی باڵ به‌سه‌ر هزر و بیرتاندا بكێشێت له‌وه‌ی تواناكانتان كه‌متره‌ له‌وی بتوانن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رچن و ئاستی باش و دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بێنن... له‌بیرتان بێت كه‌وا كه‌سانی ره‌شبین له‌هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا بیر له‌ سه‌ختییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ و، له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌سانی گه‌شبین ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو سه‌ختییه‌كان ده‌بیننه‌وه‌.... بۆیه‌ به‌رده‌وام به‌ كرده‌وه‌كانتان گه‌شبینی بئافرێنن.
هه‌رگیز له‌و كه‌سانه‌ مه‌بن‌ كه‌ خۆیان خوازیاری ئه‌وه‌ نین سه‌ركه‌ون، بۆیه‌ پاساو بۆ شكسته‌كانیان ده‌هێننه‌وه‌... ئێوه‌ له‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میان لا ده‌به‌ن و به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌كان تێده‌په‌ڕێنن...‌ به‌ر له‌وه‌ی وشه‌ی سه‌خت و ئه‌سته‌م به‌ خه‌یاڵتاندا بێت، سه‌یری ده‌وروبه‌رتان بكه‌ن‌، ئه‌وكاته‌ ده‌بینن هه‌موویان به‌و ئه‌زموونه‌دا تێپه‌ڕیون. به‌ر له‌وه‌ی رووبه‌ڕووی پرسیاره‌كانی سبه‌ی ببێته‌وه‌ زۆر پێویسته‌ مرۆڤ وه‌ڵامه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵێ ... ئاماده‌كاری و كاری ئه‌مڕۆتان بڕیارده‌ره‌ ئاخۆ رێگای پاشه‌ڕۆژتان تا چه‌نده‌ رۆشن و ته‌خت و پڕ له‌ ئاسووده‌یی ده‌بێت...
تۆ ئامانجێكت له‌به‌رده‌مدایه‌ و بڕیارت داوه‌ پێی بگه‌ی، گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ هه‌وڵ و كۆششی پێویسته‌... كه‌سانی ته‌ندروست و به‌هێز به‌ر له‌وانی دیكه‌ ده‌توانن هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بهاوێژن و بگه‌نه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ پلانیان بۆی داناوه‌.
بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو كار و پرۆژه‌یه‌ك مرۆڤ پێویستی به‌ پلانڕێژی هه‌یه‌، وه‌كو گوتراوه‌ دوورترین ماوه‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، زۆر راكردن ناتگه‌یه‌نێته‌ دوا وێستگه‌ و دوا خاڵ. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زوو هیلاك و شه‌كه‌ت ده‌بیت و ئیتر توانا و به‌رگه‌ی كێبڕكێ و گه‌یشتن به‌ هیوا و خه‌ونه‌كانت نامێنێت، به‌رده‌وام رێ بكه‌ ... به‌هێواشی و له‌سه‌ره‌خۆ ... به‌ هێمنی و ئارامی .... جاروباریش پشوویه‌ك به‌ خۆت بده‌ و بحه‌سێوه‌... سه‌یری سرووشت و جوانی ئاسمان بكه‌ و گوێ له‌ چریكه‌ و جریوه‌ی مه‌ل و خوڕه‌ی ئاوی رووباریش بگره‌ و په‌ندی لێ وه‌رگره‌، لێی وردبه‌وه‌ چۆن له‌ هه‌ندێك شوێن به‌ ته‌وژم و شه‌پۆڵه‌ ... له‌ هه‌ندێك شوێن مه‌ند و له‌سه‌رخۆیه‌ و به‌رده‌وامه‌ و راناوه‌ستێت كه‌ به‌ربه‌ستێكیش ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌می په‌نگ ناخواته‌وه‌ و زوو رێچكه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كات.
حه‌سانه‌وه‌ و پشوودان هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ له‌و كاته‌دا هه‌ست به‌ جوانی ژیان بكه‌یت، به‌ڵكو هۆكارێكه‌ بۆ‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ له‌ جه‌نجاڵی و بێتاقه‌تی تاكو پاش ئه‌وه‌ به‌ وزه‌ و هێزێكی زۆرتره‌ ده‌ست به‌ خوێندن و پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان بكه‌یت.
پاراستنی ته‌ندروستیت وا ده‌كات ئامانجی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بێنیت، ته‌ندروستی پارچه‌ زێر و مروارییه‌ك نیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ده‌ستی بده‌ی بتوانیت به‌یانی بیكڕیته‌وه‌، ته‌ندروستی سامانی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌ كه‌ به‌ پارێزگاریكردن لێی وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كرێ... خه‌و و خۆراك و پشووی پێویست وا ده‌كات بتوانیت كار بۆ هه‌ڵچنینی خه‌ونه‌كانت بكه‌یت، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ختی و به‌ربه‌ست هه‌بێت ده‌توانێت به‌سه‌ریاندا هه‌نگاو بنێیت... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ خۆشییه‌ك به‌قه‌ده‌ر تام و چێژی گه‌یشتن به‌ هیوا و خواسته‌كان نیه‌.
هه‌رده‌م به‌ به‌هێزی بمێنه‌وه‌، ده‌ست به‌و هۆكارانه‌ بگره‌ كه‌ هێز و له‌شساغیت پێ ده‌به‌خشن ... به‌ لاوازی ناتوانیت هیچ شتێك بكه‌یت، بیر له‌وه‌ نه‌كه‌یته‌وه‌‌ هیچ كاتێك له‌ چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتندا دانیشیت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ چوست و چالاكی و تواناوه‌ به‌ره‌و رووی بڕۆیت... سه‌ركه‌وتن به‌شی مرۆڤه‌ به‌هێزه‌كانه‌ ... هۆش و بیری ساخله‌م و ته‌ندروست؛ بڕیار و كار و ده‌ره‌نجامی باش و نموونه‌یی لێوه‌ به‌ده‌ست دێ... قوتابیانی ئازیز ئاگاداری ته‌ندروستی خۆتان بن و ناوه‌ ناوه‌ پشوو به‌ جه‌سته‌ و مێشكتان بده‌ن و له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ كۆشش كردن مه‌وه‌ستن. تۆ ئامانجێكت له‌به‌رده‌مدایه‌ و بڕیارت داوه‌ پێی بگه‌ی، گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ هه‌وڵ و كۆششی پێویسته‌... كه‌سانی ته‌ندروست و به‌هێز به‌ر له‌وانی دیكه‌ ده‌توانن هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بهاوێژن و بگه‌نه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ پلانیان بۆی داناوه‌.
بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو كار و پرۆژه‌یه‌ك مرۆڤ پێویستی به‌ پلانڕێژی هه‌یه‌، وه‌كو گوتراوه‌ دوورترین ماوه‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، زۆر راكردن ناتگه‌یه‌نێته‌ دوا وێستگه‌ و دوا خاڵ. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زوو هیلاك و شه‌كه‌ت ده‌بیت و ئیتر توانا و به‌رگه‌ی كێبڕكێ و گه‌یشتن به‌ هیوا و خه‌ونه‌كانت نامێنێت، به‌رده‌وام رێ بكه‌ ... به‌هێواشی و له‌سه‌ره‌خۆ ... به‌ هێمنی و ئارامی .... جاروباریش پشوویه‌ك به‌ خۆت بده‌ و بحه‌سێوه‌... سه‌یری سرووشت و جوانی ئاسمان بكه‌ و گوێ له‌ چریكه‌ و جریوه‌ی مه‌ل و خوڕه‌ی ئاوی رووباریش بگره‌ و په‌ندی لێ وه‌رگره‌، لێی وردبه‌وه‌ چۆن له‌ هه‌ندێك شوێن به‌ ته‌وژم و شه‌پۆڵه‌ ... له‌ هه‌ندێك شوێن مه‌ند و له‌سه‌رخۆیه‌ و به‌رده‌وامه‌ و راناوه‌ستێت كه‌ به‌ربه‌ستێكیش ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌می په‌نگ ناخواته‌وه‌ و زوو رێچكه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كات.
حه‌سانه‌وه‌ و پشوودان هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ له‌و كاته‌دا هه‌ست به‌ جوانی ژیان بكه‌یت، به‌ڵكو هۆكارێكه‌ بۆ‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ له‌ جه‌نجاڵی و بێتاقه‌تی تاكو پاش ئه‌وه‌ به‌ وزه‌ و هێزێكی زۆرتره‌ ده‌ست به‌ خوێندن و پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان بكه‌یت.
پاراستنی ته‌ندروستیت وا ده‌كات ئامانجی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بێنیت، ته‌ندروستی پارچه‌ زێر و مروارییه‌ك نیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ده‌ستی بده‌ی بتوانیت به‌یانی بیكڕیته‌وه‌، ته‌ندروستی سامانی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌ كه‌ به‌ پارێزگاریكردن لێی وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كرێ... خه‌و و خۆراك و پشووی پێویست وا ده‌كات بتوانیت كار بۆ هه‌ڵچنینی خه‌ونه‌كانت بكه‌یت، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ختی و به‌ربه‌ست هه‌بێت ده‌توانێت به‌سه‌ریاندا هه‌نگاو بنێیت... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ خۆشییه‌ك به‌قه‌ده‌ر تام و چێژی گه‌یشتن به‌ هیوا و خواسته‌كان نیه‌.
هه‌رده‌م به‌ به‌هێزی بمێنه‌وه‌، ده‌ست به‌و هۆكارانه‌ بگره‌ كه‌ هێز و له‌شساغیت پێ ده‌به‌خشن ... به‌ لاوازی ناتوانیت هیچ شتێك بكه‌یت، بیر له‌وه‌ نه‌كه‌یته‌وه‌‌ هیچ كاتێك له‌ چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتندا دانیشیت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ چوست و چالاكی و تواناوه‌ به‌ره‌و رووی بڕۆیت... سه‌ركه‌وتن به‌شی مرۆڤه‌ به‌هێزه‌كانه‌ ... هۆش و بیری ساخله‌م و ته‌ندروست؛ بڕیار و كار و ده‌ره‌نجامی باش و نموونه‌یی لێوه‌ به‌ده‌ست دێ... قوتابیانی ئازیز ئاگاداری ته‌ندروستی خۆتان بن و ناوه‌ ناوه‌ پشوو به‌ جه‌سته‌ و مێشكتان بده‌ن و له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ كۆشش كردن مه‌وه‌ستن.
شتێكی باش ده‌كه‌یت كه‌ پشت به‌خۆت ده‌به‌ستیت، كه‌ بیر له ‌خۆت و پاشه‌ڕۆژی خۆت ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ مرۆڤێكی به‌هێزیت و ئه‌وه‌نده‌ زه‌خیره‌ت كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا پێویستیت به‌كه‌س نه‌بێت و بڕوای ته‌واوت به‌و وڵامانه‌ هه‌بێت كه‌ ده‌یانخه‌یته‌ سه‌ر په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه‌... بڕوا به‌خۆبوون هه‌ر نه‌بێ ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ دروست ده‌كات كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی به‌پرسیاریه‌تیت هه‌یه‌... به‌ڵێ .... ئه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا به‌ڵكو دواتریش ده‌توانێت رابه‌رایه‌تی خه‌ڵكانی دیكه‌ش بكات. تۆ سه‌یری ئه‌و باڵندانه‌ بكه‌ جاریوا له‌سه‌ر لقه‌ دارێكی زۆر لاواز و باریك ده‌نیشنه‌وه‌ و لقه‌ داره‌كه‌ له‌ژێر قاچیان و به‌ده‌م باوه‌ هه‌ژه‌ هه‌ژیه‌تی... ئه‌و باڵنده‌یه‌ هه‌رگیز ترسیان له‌ كه‌وتن و به‌ربوونه‌وه‌ نیه،‌ چونكه‌ ئه‌وان متمانه‌یان به‌ هێز و په‌ڕ و باڵی خۆیان هه‌یه‌ نه‌ك به‌ لقه‌ داره‌كه‌...
ئه‌وه‌ی بڕوای به‌خۆی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رێگادا وه‌كو پادشا ... وه‌كو سه‌ركرده‌ و له‌شكر به‌ هه‌نگاوی چوست و سه‌ربه‌رزانه‌ رێ ده‌كا، ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت سه‌ركه‌وتن په‌یوه‌سته‌ به‌ خۆشه‌ویستیت بۆ ئه‌و كاره‌ی كه‌وا ده‌یكه‌یت... بۆیه‌ تاكه‌ رێگا بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی گه‌وره‌ و به‌ده‌ستهێنانی ده‌رنجامێكی دڵخۆشكه‌ر ئه‌وه‌یه‌، خۆشه‌ویستیت بۆ ئه‌و كاره‌ هه‌بێت كه‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی تۆیه‌ و ده‌ته‌وێ ئه‌نجامی بده‌یت. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ بزانێت كه‌وا زۆر ئاسانه ئه‌نجامی به‌رز و ئاستی باش به‌ده‌ست بێنیت ئه‌گه‌ر بڕوات به‌ تواناكانت هه‌بێت.
له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا هه‌ر كه‌سێك سه‌رقاڵی وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانه‌، هه‌ر كه‌س ته‌نها خۆی به‌ كه‌ڵكی خۆی دێت... هێز و متمانه‌ی مرۆڤه‌كان له‌و كاتانه‌دا ئاشكرا ده‌بێت كه‌وا تا چه‌نده‌ گیانی بڕوابه‌خۆبوونیان له‌نێو خۆیاندا چاندووه‌، تا چه‌نده‌ بڕوایان به‌و ماندوبوون و هه‌وڵانه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن كێشاویانه‌... مرۆڤه‌كان ده‌بێ خاوه‌ندارێتی له‌ توانا و هێزی خۆیان بكه‌ن و بتوانن له‌ ژیانیاندا ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵگرن و تێیدا سه‌ركه‌ون... هیچ كه‌سێك تاسه‌ر ده‌سته‌به‌ری پێویستی و كاره‌كانت نابێت له‌ ژیان دا، تۆ خۆت ده‌بێ خۆت بژیێنیت و ده‌ست و بازووت ... هزر و بیرت ... ئاقڵمه‌ندی و زانابوونت.... هه‌ڵوێست و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیت بای ئه‌وه‌نده‌ هه‌بێت رووبه‌ڕووی ئه‌و ژیانه‌ ببیته‌وه‌...
ته‌نانه‌ت دایك و باوك باش له‌وه‌ تێگه‌یشتوون كه‌وا بڕوا به‌خۆبوون چه‌نده‌ گرینگه‌ بۆ رۆڵه‌كانیان، بۆیه‌ گوتراوه‌‌:
منداڵه‌ ساواكه‌ له‌سه‌ر شاخێك جێ بهێڵه‌
با له‌ گوانی گورگ شیر بخوا
لێی گه‌ڕێ با له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆ و رێوییه‌كان، زستان به‌سه‌ر به‌رێت
ئه‌وكاته‌ ده‌ست و مه‌چه‌كی پڕ ده‌بن له‌ هێز
ئه‌ژنۆ و قاچی پڕ ده‌بن له‌ هه‌نگاو و خێرایی
ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانیت كه‌وا جیاوازی له‌نێوانی مرۆڤه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیان دا شكست ده‌هێنن ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان قه‌باره‌ و كێشی عه‌قڵ و هۆشیان زیاتره‌، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ركه‌وتنیان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ وریایی كاته‌كانیان رێكده‌خن و به‌ ژیرییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی به‌ها و نرخی كات ده‌زانن وزه‌ و تواناكانیان له‌ هیچ و به‌لاش و بێهووده‌ خه‌رج ناكه‌ن ... ئه‌وان وه‌به‌رهێنان له‌ خوله‌ك به‌ خوله‌كی ژیانیاندا ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پلان و نه‌خشه‌یان بۆی كێشاوه‌.
مرۆڤ نابێ له‌ خه‌ونبینین بكه‌وێت و ده‌سته‌به‌رداری ئومێد و خواسته‌كانی بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها پاڵكه‌وتن و بینینی خه‌ون به‌س نیه‌... هی وا هه‌یه‌ خه‌ون به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ ده‌بنیێت و هی واش هه‌یه‌ به‌یانی زوو له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی بكاته‌ راستی.
ئه‌وه‌ له‌بیر مه‌كه‌ كه‌وا كات یه‌كسانه‌ به‌ ژیان، بۆیه‌ گوێنه‌دان به‌ هه‌ر چركه‌ ساتێك كه‌ خه‌رجی ده‌كه‌یت و به‌رهه‌مێكی نابێت، ئه‌وا چركه‌یه‌كی ژیانت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت بێ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینی، هه‌رگیز نابێ له‌ چاوه‌ڕوانی به‌یانیدا بمێنیته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یانی به‌ده‌ر له‌خواسته‌كانی ئێمه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ و ئه‌وه‌تا به‌ره‌و روومان دێ... ، ئه‌وه‌ی به‌یانییه‌كانمان جوانتر و پڕ له‌ به‌خته‌وه‌ری و ده‌سكه‌وت ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ین.
قوتابیانی ئازیز وریا بن ... زۆرێك له‌ ئێمه‌ تاكو له‌ژیاندان په‌شیمانی ئه‌و به‌یانیانه‌ن كه‌وا له‌ناو پێخه‌فدا تاقه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ و چوونه‌ سه‌ر كار و به‌ده‌ستهێنانی خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ریان بۆ پاشه‌ڕۆژی خۆیان و ماڵباته‌كانیان نه‌بوو... ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یچێنیت بێگومان سبه‌ی ده‌یدوریته‌وه‌... ئه‌مڕۆ چه‌نده‌ تۆ و نه‌مامی جوان له‌ زه‌وی و كێڵگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بڕوێنن... ئه‌وا سبه‌ی ده‌ هێنده‌ به‌روبووم و میوه‌ و شێرینی له‌ ده‌چنن...
هه‌رگیز مه‌ڵێ كاتم كه‌مه‌ و به‌شی ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و خوێندن و به‌رپرسیارییه‌تیه‌ ناكا، تۆ بیر له‌وه‌ بكه‌وه‌ كه‌وا شه‌و و رۆژی هه‌موو زانا و بیرمه‌ند و كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا (24) كاتژمێر بووه‌... كاتژمێره‌كانی ده‌ستیان ته‌نانه‌ت چركه‌یه‌كی زیاتر نه‌بووه‌ له‌وه‌ی تۆ.... ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان زانیویانه‌ چۆن كاته‌كانیان به‌كار دێنن و چۆن سوودی لێوه‌ ده‌بینن... با له‌هه‌ر خوله‌كێكدا شتێكی نوێ ... به‌رهه‌مێكی نوێ ... زانیاری نوێ به‌ده‌ست بێنین بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستیدا كه‌ڵكی لێ وه‌رگرین و به‌ هانامانه‌وه‌ بێت. به‌سه‌ربردنی كات له‌و شتانه‌ی پێشتر به‌كارمان هێناوه‌ وه‌كو ئه‌و چیرۆكه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌یان جار گوێبیستی بووینه‌ و بۆ هه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی تووشی وه‌ڕه‌سیی و بێزاریمان ده‌كات... هه‌میشه‌ ژیان پێویستی به‌ نوێبوونه‌وه‌ و كاری نوێ و فێربوونی نوێیه‌.
قوتابی ئازیز... ئاگادار به‌ كه‌وا كات راناوه‌ستێت و رۆژ و مانگ و ساڵه‌كانن ئه‌و مرۆڤانه‌ جێده‌هێڵن كه‌وا به‌ هه‌وڵ و كۆشش و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن هه‌نگاو ناهاوێژن، به‌ هه‌زاران كه‌س كه‌ ئێستا له‌ژیاندا نه‌ماون به‌ڵام به‌ به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانیان له‌گه‌ڵمانن و هه‌موو كات شوێنده‌ستیان دیاره‌ و ناوه‌كانیان ده‌گوترێ، تۆش ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ له‌ شتێك بوه‌ستی ئه‌وا له‌ بێتاقه‌تی و وه‌ڕه‌سبوون بوه‌سته، له‌هێنانه‌وه‌ی پاساوی نه‌بوونی كات بوه‌سته‌ ... له‌ چاوه‌ڕوانی كاتی گونجاو بوه‌سته‌... كاته‌كان له‌گه‌ڵ پلان و ئه‌ركه‌كانت بگونجێنه‌ و به‌خۆت بڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من به‌پێی پلان و نه‌خشه‌یه‌ك كاته‌كانم دابه‌شكردووه‌ و سوودی لێ وه‌رده‌گرم بۆیه‌ هه‌موو كاتێك گونجاوه‌ ‌بۆ گوڵڕێژ كردنی رێگای پاشه‌ڕۆژ.
گه‌یشتن و به‌ده‌ستهێنانی هیوا و خواسته‌كان پێویستی به‌ كار و كۆشش و هه‌وڵدانه‌، له‌ ئێستادا تۆ له‌قه‌دپاڵی چیاكه‌ی و رێگایه‌كی زۆرت بڕیوه‌ و كه‌مت ماوه‌ بگه‌یته‌ لوتكه‌ .... كه‌مت ماوه‌ ئاڵاكه‌ت له‌و به‌رزاییه‌دا بچه‌قێنیت... كه‌مت ماوه‌ به‌ده‌م سه‌یركردنی دیمه‌نی ئه‌و هه‌ڵه‌ت و هه‌ڵدێرانه‌ی كه‌وا زیره‌كانه‌ پێیدا ده‌رباز بوویت پشوویه‌ك بده‌یت و به‌خۆت بڵێیت (ئافه‌رین بۆ من كه‌ هه‌وارز و سه‌ختییه‌كان نه‌یانتوانی رامگرن، ئه‌وه‌تا له‌ لووتكه‌دام و یه‌ك له‌ ئامانجه‌ گه‌وره‌كانی ژیانم به‌ده‌ست هێنا).
له‌و چه‌ند رۆژه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ شاخێكدا هه‌ڵگه‌ڕێی ناوه‌ ناوه‌ چاو هه‌ڵبڕه‌ و سه‌یری به‌رزترین لووتكه‌ بكه‌ تاكو ئامانجه‌كه‌ت لێ ون نه‌بێت... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ده‌م هه‌ڵشاخاندا سه‌یری دیمه‌نه‌ جوانه‌كان بكه‌... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ورازی تاقیكردنه‌وه‌كان چه‌نده‌ رك و سه‌خت بن دواجار سوودیان بۆ پاشه‌ڕۆژت هه‌یه‌ و ده‌بنه‌ یاده‌وه‌ری زۆر جوان و شێرین و رۆژێك دێ یادیان ده‌كه‌یته‌وه‌.
قوتابی ئازیز... له‌ ئامانجه‌كانت لا مه‌ده‌، ئه‌وه‌ی تۆ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێی له‌ودیوی رووباریش بێت تۆ ده‌توانی پێی بگه‌ی... سه‌یركه‌ مرۆڤه‌كان له‌هه‌ردوو دیوی رووباردا هه‌ن... له‌خۆت بپرسه‌ ئه‌وان چۆن گه‌یشتنه‌ ئه‌وێ؟ به‌خۆت بڵێ منیش قۆڵ و مه‌چه‌كم بای ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ فێری مه‌له‌ بم و شه‌پۆڵه‌كان ببڕم و به‌ ئامانجه‌كانم بگه‌م.
خواست و ئامانجه‌كان ئه‌و رۆشناییه‌ن كه‌ به‌رده‌مت روناك ده‌كه‌نه‌وه‌.. ئه‌و هۆكاره‌ن كه‌ ژیانت له‌به‌رده‌م شێرین ده‌كه‌ن.... ئه‌وه‌ له‌بیر مه‌كه‌ هیچ كه‌سێك له‌ ماڵه‌وه‌ خه‌ڵاتی راكردنی پێ نابه‌خشرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌بێت‌ بچێته‌ كێبڕكێ و به‌ر له‌وانی دیكه‌ بگاته‌ خاڵی كۆتایی.. ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی بینینی ره‌نگ و هه‌ڵفڕین و نیشتنه‌وه‌ی په‌پووله‌ بكات له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای په‌پووله‌كاندا را بكات باشتروایه‌ باخ و چیمه‌ن و گوڵ بڕوێنێت ... بێگومان تۆش ده‌ته‌وێ پاشه‌ڕۆژێكی جوان و ره‌نگینت هه‌بێت، بۆیه‌ ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن بۆ خۆت بكه‌ ئامانج، ئه‌وكاته‌ نیگاكانت به‌ بینینی په‌پوله‌كان ره‌نگاوره‌نگ ده‌بن و ژیانت سه‌رتاپا ده‌بێته‌ باخێكی جوان و رازاوه‌ی پڕ له‌ گوڵ و گوڵزار.
هه‌میشه‌ پاشه‌ڕۆژت ببه‌سته‌وه‌ به‌ ئامانجێك و كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ بكه، گه‌ر ئاره‌زوو ده‌كه‌ی به‌ شه‌قامێكی جوان و ئۆتۆباندا رێ بكه‌ی؟ ده‌رچوون و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی باش و خوێندن له‌ كۆلیژی ئه‌ندازیاری رێگاوبان بكه‌ ئامانجت ... گه‌ر ده‌ته‌وێ نیشتمانێكت هه‌بێ هاووڵاتیانی تێكڕا به‌گیانێكی دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی بكه‌ن و خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان له‌لادا له‌هه‌ر شت به‌نرختر بێت، سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ئاستێكی باش له‌ تاقیكردنه‌وه‌ و خوێندن له‌ بوارێكی په‌روه‌رده‌یی بكه‌ ئامانجت و نه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌ رابهێنه‌.... خه‌ون و ئاره‌زووی چه‌نده‌ گه‌وره‌ت هه‌یه‌ با ئامانجه‌كانت له‌وه‌ گه‌وره‌تر بن... له‌و بڕوایه‌دا به‌ كه‌وا هه‌ر مرۆڤێك له‌ بوارێكدا به‌هره‌یه‌كی هه‌یه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر مرۆڤێك له‌و بواره‌دا به‌هره‌كانی به‌كار بێنێت.
دواجار نابێت سه‌ختییه‌كان ببنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م به‌جێهێنانی ئامانجه‌كانت، تۆ ده‌ته‌وێ سه‌ركه‌ویت... به‌ڵێ سه‌ركه‌وتن ئاسان نیه‌ و پێویستی به‌ كۆشش و خۆماندوو كردنه‌، به‌ڵام خۆشی و چێژی چ شتێك ده‌كاته‌ ئاستی كۆكردنه‌وه‌ و له‌ ئامێزگرتنی ده‌ره‌نجامی هه‌وڵ و ماندوبوون... چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی هه‌مووان له‌ كاركردن و پلان و ئامانجێكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌... ده‌ تۆش به‌پێی پلانێكی تۆكمه‌ بخوێنه‌ و سه‌ركه‌وتن بكه‌ ئامانجت.
ویسته‌كانت هانده‌ری یه‌كه‌متن كه‌ قاچت بخه‌یته‌ سه‌ر رێگای كۆشش و سه‌ركه‌وتن به‌ڵام بڕیاره‌كانت وا ده‌كه‌ن تا كۆتایی له‌و رێگایه‌دا به‌رده‌وام بیت، هه‌موو كه‌سێك حه‌ز به‌وه‌ ده‌كات هه‌میشه‌ وه‌كو ئه‌ستێره‌ بدره‌وشێته‌وه‌ و هه‌رچی شتیی باشه‌ وه‌ده‌ست بێنێت... ئه‌و حه‌زه‌یه‌ پاڵی پێوه‌ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كار بێنێت، شتێكی باشه‌ مرۆڤ حه‌زی سه‌ركه‌وتن و جێبه‌جێكردنی خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانی هه‌بێت... به‌ڵام ئه‌وه‌ی گه‌رموگوڕی و جۆش به‌و حه‌ز و ویسته‌ی ده‌به‌خشێت بڕیاره‌... تا چه‌نده‌ بڕیاری داوه‌ كۆڵ نه‌دات و بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی تێبكۆشێت... تا چه‌نده‌ پێگیره‌ به‌ بڕیاره‌كانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواجار هێزی بڕیاره‌ واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌ ماندوو نه‌بوون نه‌كات و له‌ كاركردن نه‌وه‌ستێت.
هه‌میشه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ هێزی بڕیاردانیان هه‌یه‌ كه‌وا دڵنیان له‌ توانا و ئاقڵمه‌ندییان و پێشبینی دره‌نجامه‌كانیان كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر بڕیاردان گرینگ و به‌نرخ نیه‌ ... ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی تۆ دوای قۆناغی فێربوون و خۆماندووكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری دێ... بۆیه‌ هاوشان له‌گه‌ڵ بڕیاردانی سه‌ركه‌وتن‌، بڕیار بده‌ كه‌وا كۆشش بكه‌یت و فێر بیت و پایه‌كانی ده‌رچوون و گه‌یشتن به‌ ئومێد و خه‌ونه‌كانت... به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌خیره‌یه‌كی باش له‌ زانیاری پته‌و بكه‌ی...
هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ له‌بیر مه‌كه‌ كه‌وا گه‌یشتن به‌ چێژ و خۆشی ژیان ... گه‌یشتن به‌ هیوا و ئاواته‌كان... یان مانه‌وه‌ و چه‌قبه‌ستن، بژارده‌ی مرۆڤه‌كانه‌ نه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌ بارودۆخ و رۆژگار... ته‌نها ساتێكی بڕیاردان هه‌یه جاریوا ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست و‌ له‌ ئومێد و ئامانجه‌كان جیامان ده‌كاته‌وه‌، ئا له‌و كاته‌دا هێز و بوێری و توانای مرۆڤ پێویسته‌ له‌ شێوه‌ی پاڵه‌وانێك به‌رجه‌سته‌ ببێت و ئه‌و به‌ربه‌سته‌ بشكێنێت... ئه‌و هێز وتوانا و بوێرییه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ پشتیوان و فریاده‌ڕس بۆ راكێشانی جله‌وی چاره‌نووست بۆ خاكی هیوا... ده‌بێته‌ شه‌پۆڵ و با و پاپۆڕه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێته‌ لێواری ئارامی ... ‌ جادوو نیه‌ به‌ڵكو بڕیاری خۆته‌ كه‌وا ئاخۆ ده‌ته‌وێ چاره‌نووست وه‌كو ئه‌و پاپۆڕه‌ بێت كه‌ له‌نێو ته‌وژم و گه‌رده‌لۆلدا رێگا و ده‌رچه‌یه‌ك به‌ره‌و وشكایی نادۆزێته‌وه‌ یانیش ئه‌وه‌تا ئه‌و هێزه‌ له‌بن نه‌هاتووه‌ت به‌كار دێنێت و له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌ڵێیت (نه‌خێر ئه‌وه‌ من نیم تاقیكردنه‌وه‌ بمترسێنێت... ئه‌وه‌ من نیم له‌به‌رده‌م فێربوون و ده‌رچوون كۆڵ بده‌م... من بڕیارم داوه‌ یان ده‌رچم و سه‌ركه‌وم یانیش ده‌رچم و سه‌ركه‌وم)...
ئه‌و راستییه‌ت با له‌لا ئاشكرا بیت كه‌وا هه‌ندێك كه‌س توانای بڕیاردانیان نه‌بوو... نه‌یانتوانی له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی ژیاندا سه‌ركه‌ون... بۆیه‌ به‌رپرسیاریه‌تی شكستی خۆیان به‌ به‌خت و نێوچه‌وان و بێبایه‌خی كه‌سانی دیكه‌ هه‌ڵواسیی... دوو دڵی له‌ بڕیاردان دواجار كه‌وتن و له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی زێڕینی به‌دوادا دێت، به‌ڵێ بڕیاردان ئاسان نیه‌ به‌ڵام راستترین به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ و بژارده‌یه‌ له‌نێوانی راوه‌ستان و رێكردن... له‌ كۆتاییدا به‌خته‌وه‌ری بڕیاری تۆیه‌ ... گه‌شبینی و گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كان و كار و كۆششكردن بڕیاری تۆیه‌ ... سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوون بڕیاری تۆیه‌، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ بڕیاری تۆیه‌... تۆ بڕیار له‌كامه‌یان ده‌ده‌یت... بێگومان به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتن و پاشه‌ڕۆژی رۆشن...

Top