مەسرور بارزانی: پشتیوان بە خودا هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان دەگات

مەسرور بارزانی: پشتیوان بە خودا هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان دەگات

كەمێك پێش ئێستا، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا چەند زانیارییەكی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خستە روو.

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە بابەتی دەستپێكردنەوەی هاوردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند: "بۆ ئەو مەبەستە هەفتەی داهاتوو، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن لە شاری بەغدا كۆ دەبنەوە."

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ناردنی لەلایەن بەغداوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتی: "ئەوەی لەسەر ئێمە كردوومانە و هەموو هەوڵێكیشمان داوە بۆ ئەوەی بەغدا بابەتی مووچە بە هیچ جۆرێك تێكەڵی بابەتە سیاسییەكان نەكات، ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە جێبەجێمان كردووە و ئێستا لەسەر بەغدا دەمێنێت كە ئەوانیش بەرپرسیارییەتی خۆیان جێبەجێ بكەن."

گوتیشی: "پشتیوان بە خودا، من ئومێدم هەیە كە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان دەگات."

Top