داڤــــۆس ، دوبـــەی ، واشنتن !.

داڤــــۆس ، دوبـــەی ، واشنتن !.

لە ساڵی نوێووە دەوڵەتی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی پەنجەی خستە سەر دپلۆماسیەت و نەخشە ڕێگایەکی نوێی کاری سیاسی بۆ وڵات بەرجەستەکرد، لە وێستەگەکانی ئەم دپلۆماسیەتەدا سەرۆک وەزیران بەشداری دوو لەگەورەترین کۆنگرە جیهانیەکان کرد ، لوتکەی دوبەی و داڤۆس ، لەملاشەوە بەسەردانێکی فەرمی ودان پێنراو سەردانی گەورەترین وڵاتی زلهێزی جیهان واتا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد .. لەفەرهەنگی سیاسیدا پێناسەیەک ڕەچاو دەکرێت یان ڕوونتربڵێن پێناسەکە بەرژەوەندی سیاسیانەیە بۆ وڵات ، جا لەم میانەدا دەوڵەتی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی لەم سێ شوێنە گرینگ وپڕبایەخەدا ڕۆڵێکی مەزن وکاریگەر و سەرنجڕاکێشی بینی .. دوبەی که پایتەختی بازرگانی و ئۆکۆنۆمی میرنیشینی یەکگرتووی عەرەبی وەک وێستەگەیەکی گرینگی بارزانی ، زۆر بەگرینگی وبایەخەوە لەم کۆنفڕانسەی لوتکەی حکومەتەکاندا بەشداریەکی کارای هەبوو ، ووتارێکی مێژوویی لەمەڕ مافی چارەی خۆنووسین پێشکەشکرد وئاماژەی بەوەدا کە گەلی کوردستان ئەم مافەی هەیە کەوا وەک هەر گەلێکی دیکە سەربەخۆ بێت ومافی چارەی خۆنووسینی خۆی هەبێت ، ئەمەش بەگرینگی وبایەخەوە لەلایەن سەرۆک وبەرپرسانی وڵاتانەوە گۆی بۆ ڕاگیرا ، کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتاندا ، ئەمه وەک هەنگاوی یەکەمی دپلۆماسییەتی ساڵ تووانی ژیرانه لەم لوتکەیەدا حاڵەتێکی ئەرێنی سەردانەکانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی بخاتە ڕوو ، کەئەمە وەک سەرەتا دەبێتە هۆی پەرەسەندنێکی ئەرێنی بۆ پەیوەندییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، له ئێستا و ئایندەدا ، هەروەها بەردەوامی ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان کوردستان و وڵاتانی گەورە ئاسایی دەبێت وپەرەشی پێدەدرێت ، ئاماژەش بەوە دەکرێت کە کۆبوونەوەکانی دەوڵەتی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا وەک خۆیان بەردەوام دەبێت کەپێشتر هەبوون، و دووریش نییە سەردانی نزیکی دیکەش بۆ وڵاتانی گەورەی دیکەی هەبێت و ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە، ئەم سەردانانە و بەشداریکردن لە سێ کۆنگرە و سەردانی فەرمی ، بۆ یەکەمجار ئەمساڵ بینیمان بەوەی لووتکه بەهێزی دپلۆماسیەکه بەرهەمدارو سەرنج ڕاکێشا، بێگوومان ئەمەش دەبێتە هۆی هەنگاوێکی وەچەرخان لەخەباتی دپلۆماسی هاوچەرخدا . له داڤۆس بەهەمان شێوە سەرۆک وەزیران دیدار و کۆبوونەوەی لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی (داڤۆس)دا هەبوو ، لەم چوارچێوەدا دیدگای خۆی و کوردستانی ئاراستەی وڵاتانی گەورە کرد، زۆر ڕشکاوانه بۆ پرسەکان چوو، لەمەشدا پەیامێکی گرینگی دایە سکۆی جیهانی . سەردانی سێیەمی وەک ئاماژەیەک بە گرینگترین سەردان هەژمارکرا ، دەتوانرێت بەیەکێک لەسەرکەوتووترین سەردانی فەرمی کوردستان بووە بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، لەڕووی ئەتەکێتی ڕەوشەنی سیاسی ودپلۆماسیەتدا سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان گرینگ بەرهەمداربوو ، ئەمریکا لەڕێگای سەرۆکی یەکەمی دپلۆماسیەت واتا وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن ، پەیامی ئاشکرای خستەسەر ميزی گفتووگۆی کوردی - ئەمریکی ، کە جاران بەم شێوازە پەیوەندیەکان ڕاشکاوانه نەبینراون . لێکدانەوە گشتیەکان ئەم ڕاستەیە دەسەلمێنێت کە ڕێگای سەختی دپلۆماسی (داڤۆس ،دوبەی ، واشنتن ) ، مەسروور بارزانی زۆر بەسانایی تووانی ئەم ڕێگا سەختە ببڕێت، بەئاشکرا پەیامی کوردی بەوان گەیاند و لەهەمبەردا ئەمانیش پەیامی ئەرێنی خۆیان بەکورد گەیاند .

Top