کورد پێویستی بە شۆرەشێکی ترە بۆ ئەوەی دووبارە رێکەوتنی یازدەی ئازار بەرهەم بێت .

کورد پێویستی بە شۆرەشێکی ترە بۆ ئەوەی دووبارە رێکەوتنی یازدەی ئازار بەرهەم بێت .

 

ئەگەر ئاوەرێک لە مێژووی کورد بدرێتەوە ، هەمیشە ئەوەت بۆ دیار و روون دەبێتەوە کە دۆژمنانی کورد بەردەوام سوودیان لە نەیار و بەکرێگیراوانی ناوخۆی ئەم گەڵە وەرگرتووە ، ئەوەتا لە شۆرەشی ئەیلۆلی مەزن بگرە هەتا دەگاتە واژوکردنی رێکەوتنی یازدەی ئازار ئەو فەترە زەمەنییە کە دەکاتە نۆ ساڵ چەندین جار رژێمی بەعس بۆ سەرکەوتن و لە ناو بردنی شەر و شۆرەشەکانی کورد هەوڵیان داوە سوود لە نەیار و بەکرێگیراوانی ناوخۆی کورد وەربگرن ، رژێمی بەعس بە هەموو شێوەیەک کەوتە پر چەک کردن و پێدانی پارە بەو کەسانەی کە لە ناوخۆی کورد لە بەرەی ئەوان بوون تاوەکۆ بتوانن کوردە شۆرەشگێرەکان مەڵکەچ و تەسلیم بە خۆیان بکەن ، تەنانەت لە بەر ئەم بەکرێگیراوانە چەندین جار شۆرەشگێرەکان لە چەندین شوێن و کاتی جیاواز پاشەکشیان کردووە ، چۆنکە ئەو خۆفرۆشانە دەبوونە جێگای مەترسی و هەرەشە بۆ سەر شۆرەشگێرانی کورد ، بگرە زۆرجار گەشتووتە ئەو رادەیەی کە دۆژمنانی دەرەوە بە پالپشتی بەکرێگیراوانی ناوخۆ لەخۆبایی و مەغرور ببن ، بە تایبەتی دوای ئەو پاشەکشێیەی کە شۆرەشگێران دەیانکرد پێیان وابووە کە شۆرەشگێرەکان لاواز بوون بۆیە پاشەکشە دەکەن ، ئەمەش وایکرد دۆژمن بریاریدا شۆرەشگێرەکان تاوەکۆ خاڵی کۆتایی کە بارەگای بارزانی بوو پاشەکشەی پێ بکەن ، تا داوا جار کوردە شۆرەشگێرەکان بە رابەرایەتی جەنەرال (مصطفی بارزانی ) بریاری مان و نەمیان هەڵبژارد بە هاوکاری کەسە دڵسوز و نیشتیمان پەرەوەرەکان توانیان رووبەرووی رژێمی بەعس و بەکرێگیراوانی ناوخۆ ببنەوە ، داوای شەر و قارەمانیەتیەکی بێ وێنەی شۆرەشگێران رژێمی بەعسی ناچار بە واژوکردنی رێکەوتنی یازدەی ئازار کرد ، کە بە هۆیەوە دان بە کورد نرا وەک نەتەوەیەک لە باشوری کوردستان .

ئێستاکەش ئەوەی من دەبینم هەمان ئەو بارەدۆخەیە کە لە شۆرەشی ئەیلۆل بگرە هەتا دەگاتە واژوکردنی رێکەوتنی یازدەی ئازار هاتووە کایەوە ، ئاشکرایە کە ئێستا کورد لە باشوری کوردستان بە قۆناغێکی تەواو هەستیار و دۆژوار و ئالۆزدا تێدەپەرێت کە پێم وایە ئەویش شەرکردنە لەگەڵ هەست و سۆز و دەرون و وجودی خۆی ، کە ئەمەش حالەتێکی نورماڵ و ئاسایی نییە کە پارتی بە تایبەتی وا بە ئاسانی سەیر بکات ، لێرە کە دەڵێم پارتی مەبەستم لەوەیە چۆنکە پارتی بە درێژایی مێژووی خۆی سلی نەکردووە لەو پرسانەی کە کورد بوونی ئێمە دەسەلمێنن ، هەڵبەتە ئەو کەسانەی کە باجی ئەم بارەدۆخە ناساییە دەدەن لایەنگرانی پارتین ، چۆنکە لایەنەکانی تری هەرێم خۆیان یەکلا کردووتەوە کە دژی حکۆمەتی هەرێم و هەرێمی کوردستانن ، وە دەنگدەرانی ئەم لایەنانە دەبێت باجی خراپەی حزبەکانیان بدەن ، بەلام لایەنگرانی پارتی بۆچی دەبێت ئەو باجە بدەن ؟ من پێم وایە بۆ دەرباز بوون لەم بارەدۆخەی ئێستا نەتەوەی کورد بە هەمان شێوەی ساڵی ۱۹۷٠ پێویستی بە رێکەوتنێکی تری وەک یازدەی ئازار هەیە تاوەکۆ تاکی کورد لەم بارەدۆخە سەختەی کە تێکەتووە دەرباز ببێت ، چۆنکە ئەمرۆکەش دۆژمنانی نەتەوەی کورد هیچ دەرفەتێک لە دەست نادەن بۆ لێدەن لە کورد ، بگرە ئێستاش گەر لێ وەرد بینەوە ئەوە بە دەردەکەوێت کە دۆژمنانی کورد بە هەمان نەفەس و فکری پێش رێکەوتنی یازدەی ئازار دەیانەوێ لە رێگە نەیار و بەکرێگیراوانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نەتەوەی کورد بەرەو هەڵدێران ببەن ، بۆ ئەمەش ئێران و عێراق کە گیانێکن لە یەک جەستەدا مەبەستیانە لە رێگەی بەکرێگیراوانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەک یەکێتی و کۆمەڵ و نەوەی نوێ و یەکگرتوو و گۆران کردووە بە جێ بە جێ کاری پلان و مەرامە بۆگەنەکانی خۆیان ، بۆیەش بەردەوام ئەم بەکرێگیراوانە سەنگەر لە نەتەوەی کورد دەگرن و هەمیشە بە کردەوەکانی خۆیان بە دوای لاوازکردنی کورد و هەرێمی کوردستانن ، تەنانەت هەر ماوەکانی دیکە بوو بە هەموو شێوەیەک کەوتنە گیانی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان کە رۆژێک دەیان گۆت نەوت رادەستی عێراق بکەن پارە بە سەر هەرێمدا دەبارێ ، کەچی نەوت رادەست کراوە بەلام خەڵک هەر بێ مووچەیە ، رۆژی دواتر دەچوون سکالا دژی قەوارەی هەرێم تۆمار دەکەن تا بەرەو لەناوچوون ببەن ، تەنانەت وای لێ هات ئەو پێکەوە ژیانەی کە سیمایەکی جوانی یەکتر قەبۆلکردنی بە هەرێمی کوردستانەوە لکاندبوو خستیانە ژێر پرسیار و سرینەوەوە ، لە بەر ئەوە گەر بێتوو کوردە دلسۆز و نیشتیمان پەروەرەکان بە رابەرایەتی سەرۆک (مسعود بارزانی ) و پارتی دیموکراتی کوردستان مان و نەمانێکی تر لە عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجام نەدەن بۆ گەشتن بە رێکەوتنێکی تری وەک یازدەی ئازار ، یان لە پێناو دانانی سنورێک بۆ ئەو بە کرێگیراوانە ، یاخود کشانەوەی پارتییە لە پرۆسەی سیاسی عێراق ئەگەر نا دەبێت هەرێمی کوردستان هەر چاوەرێی پارەی عێراق و تاخیر بوونی مووچە و بەهانە پێگرتنی زیاتری عێراق و دادگای فیداڵی بن .

Top