بڕیارەکەی دادگای فیدرالی ، هەلهەلەی ئەوبەر و زمانی ژمارەکان

بڕیارەکەی دادگای فیدرالی ، هەلهەلەی ئەوبەر و زمانی ژمارەکان

دوای بڕیاری دادگای فیدرالی کە سیستمی هەڵبژاردنی لە یەک بازنەییەوە کردە چوار بازنە و (11)کورسی کۆتاکانی نەهێشت ، ئەگەر ژمارەکانی کۆتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2021) بکەینە پێوەر دەردەکەوێت شتێکی وا ناگۆڕێت کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسیی هەبێت بەم شێوەیە :

پارێزگای هەولێر کە (34) کورسی بۆ دانراوە ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە (1.238.379) لەو ژمارەیە (444.253)کەس بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە واتا نرخی هەر کورسیەک (13.066) دەنگ بووە .
پارتی دیموکراتی کوردستان (262.800) دەنگی هێناوە و (20) کورسی دەهێنێت .
یەکێتی ( بە لاهورەوە ) ژمارەی دەنگەکانی (65.862) دەنگ بووە واتا بەو یاسایەی ئێستا (5) کورسی هێناوە .

پارێزگای سلێمانی ( بە هەڵەبجەوە ) ژمارە کورسیەکانیان (41) کورسیی بۆ دانراوە (1.425.705)کەس مافی دەنگدانیان هەبووە (392.667) کەس بەشداری کردووە واتا نرخی هەر کورسییەک (9.577) دەنگدەرە .
پارتی دیموکراتی کوردستان (54.891) دەنگی هێناوە واتا یەکسانە بە (5 -6) کورسی
یەکێتی ( بە لاهورەوە ) (124.414) دەنگی هێناوە یەکسانە بە (13) کورسی

پارێزگای دهۆک کە (25) کورسی بۆ دانراوە (822.703)مافی دەنگدانیان هەبووە لەو ڕێژەیە (395.977)بەشداری هەڵبژاردنی کردووە بەو پێیەش نرخی هەر کورسییەک (15.839)دەنگ بووە
پارتی دیموکراتی کوردستان (261.543) دەنگی هێناوە و یەکسانە بە (16-17) کورسی
یەکێتی ( بە لاهورەوە ) ژمارەی دەنگەکانی (25.040) دەنگ بووە واتا (1-2) کورسی دەبێت بە یاسا نوێیەکە .

بەم شێوەیەش دەردەکەوێت ئەم یاسایە کاریگەرییەکی بەهێزی نابێت لەسەر ژمارەی کورسی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بەڵام حزبە بچوکەکان دەنگەکانیان پەرت دەبێت و پێویستیان بە هاوپەیمانییەتی دەبێت ، پێکهاتەکانیش بە دڵنیاییەوە بە کاندیدی سەربەخۆ یاخود لەناو لیستی پارتیمان وجودیان دەبێت .

پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ڕێکخستنێکی پتەوە و کادر و ئەندامانی پابەندن بە بڕیارە مەرکەزییەکانی حزب دەتوانێت لە سنووری پارێزگای هەولێر لە لیستەکەیدا جێگای تورکمان و مەسیحیەکان بکاتەوە و ئەو پێکهاتانەش بەلەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەییان تێدایە .

سەبارەت بە پارێزگای دهۆک کە ناسراوە بە قەڵای زەرد پارتی بە ئاسانی دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە نزیکی (20) کورسی .

پارێزگای سلێمانی خاوەنی زۆرترین کورسییە و پارتیش لە سلێمانی جەماوەرێکی بەرچاو و نەگۆڕی هەیە و بە ئاشتکردنەوەی ئەندام و کادرە زویرەکانی لەو سنوورە و چەند تەکنیکێک دەتوانێت (7-8) کورسی بهێنێت و سوود لە زۆری لیستەکان و پێگەی جەماوەرییان وەربگرێت .

هەرچی پارێزگای هەڵەبجەیە ژمارەی کورسییەکانی کەمە بەڵام ئەنجامدانی هاوپەیمانی شتێکی باش دەبێت . زانیار شێخ وەسانی

Top